رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگەنامەی ئەشکەنجە لە خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات ئێران

نوچەێت 

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، هاوکات لەگەڵ ئازادکردنی ژمارەیەک چالاکوان و هاوڵاتی، کە لەکاتی سەرکوتکردنی توندی خۆپیشاندەرانی سەرتاسەری ئەم دواییەی ئێران، زیندانی کرابوون، بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و داوای هاوکاری لە کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگەنامەی ئەشکەنجە کرد.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ماڵپەڕی خۆیدا نووسیویەتی، ئەم بانگەوازە گشتییە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگەنامە، سەبارەت بە "شێوازەکانی ئەشکەنجە، مامەڵەی توندوتیژانە، نامرۆڤانە و ریسواکردنەکانی دیکە" لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن و زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بڵاودەکاتەوە.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بانگهێشتی "هەموو ئەو دەستگیرکراوانەی پێشوو دەکات، کە تووشی ئەشکەنجە بوون یان شایەتحاڵی ئەشکەنجەدان بوون، کەسوکاری ئەشکەنجەدراوەکان، کارمەندانی پزیشکی و سەرچاوە ئاگادارەکانی دیکە" بۆ "خستنەڕووی راوبۆچوون و زانیارییەکان" پەیوەندی بەم رێکخراوەوە بکەن. لەگەڵ بانگەوازەکەیشیدا ژمارەی پەیوەندی کردنیشی بڵاوکردۆتەوە. 

ئەم ێکخراوە هەروەها دەڵێت، تاکوبتوانێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو "تاوانانەی" بەرامبەر خۆپیشاندەران، لە رێگەی ئامادەکردنی "بەڵگەنامەی دروست و یاسایی"  ئاگادار بکەنەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، کۆکردنەوەی بەڵگە و بەڵگەنامەکان، لەوانە ناسنامەی ئەشکەنجەدەرەکان و بەرپرسەکانی پەیوەندیدار بۆ "لێپێچینەوەی دادپەروەرانە" لە داهاتوودا "گرنگ"ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین