عێراق داواى گازى زیاتر له‌ ئێران ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق رایگه‌یاند، ئێستا پێویستى به‌ 25-30 ملیۆن مه‌تر سێجا گازى سروشتى ئێران هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى وێستگه‌كانى كاره‌با به‌كار بخات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14/شوبات/2023 ئه‌حمه‌د موسا گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق رایگه‌یاند، له‌ سێشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه‌، ئێران ده‌ستى به‌ هه‌ناردنى گازى سروشتى كردووه‌، كه‌ رۆژانه‌ بڕى حه‌وت ملیۆن مه‌تر سێجا تا 10 ملیۆن مه‌تر سێجایه‌، ئه‌م بڕه‌یش كه‌مه‌ و به‌شى پێویستى به‌كارخستنى وێستگه‌كانى كاره‌باى عێراق ناكات.

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق باسى له‌وه‌ كردووه‌، وڵاته‌كه‌ى رۆژانه‌ پێویستى به‌ 25 ملیۆن تا 30 ملیۆن مه‌تر سێجا گازى سروشتى هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌ فه‌رمى وه‌زاره‌تى كاره‌باى داواى له‌ ئێران كردووه‌ هه‌نارده‌ى گازى سروشتى زیاد بكات.

ئه‌م داواییه‌ى عێراق پێچه‌وانه‌ى خواستى ئه‌مریكایه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا بەرپرسانیان دووپاتیان كرده‌وه‌، كه‌ ده‌بێت عێراق له‌ رووى وزه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆ بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین