ئێران: بانکی ناوەندی ئاماری چوونەدەرەوەی سەرمایە ئاشکرا دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەپێی ئامارەکانی بانکی ناوەندی ئێران، کە لە نیوەی یەکەمی ساڵی ١٤٠١، سەرمایەی وڵات، ١٢ ملیار و ٨٥٠ ملیۆن دۆلار کورتهێنانی هەبوو. و ١٣ ملیار دۆلاریش لەو وڵاتە سەرمایە چووەتەدەرەوە.

بەم شێوەیە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا (٢١-٣- تاکو ٢١-٩-٢٠٢١)، نزیکەی ١٣ ملیار دۆلار چوونەدەرەوەی سەرمایە لە وڵاتدا روویداوە، کە دەکاتە نزیکەی دوو هێندەی هەمان ماوەی ساڵی رابردوو و هەروەها زیاتر لە سێ ئەوەندی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩یە.

ئەو وردەکاریانەی ئامارەکانی بانکی ناوەندی ئێران، کە رۆژی دووشەممە ١٣ی فێبریوەری بڵاوکرایەوە دەریدەخات، کە نزیکەی ١٠ ملیار دۆلار لە چوونەدەرەوەی سەرمایەی ئەمساڵ، لە وەرزی بەهار بووە و ئەوەی دیکەی لە وەرزی هاوین.

ئەوەش لە کاتێکدایە هێشتا راپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی پاییز و زستان کە وڵاتەکە لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییە بەرفراوانەکان دایە، بڵاو نەکراوەتەوە.

ئامارەکانی بانکی ناوەندی دەرخەری ئەوەن، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ەوە، ئێران جارێکی دیکە رووبەڕووی گەمارۆکانی ئەمریکا بووەوە، نزیکەی ٣٩ ملیار دۆلار سەرمایە لەو وڵاتە چووەتە دەرەوە.

بە گوێرەی ئامارەکان، لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ئێستا، تەنها لە ماوەی یەک ساڵدا، واتە ساڵی ٢٠١٣، بە بڕی کەمتر لە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار،  سەرمایەی وڵات گەشەی هەبووە.

هەروەها ریکۆردی مێژوویی دەرچوونی سەرمایە لەم وڵاتە، لە ساڵی 2015 بووە، بە بەهای ٢٥ ملیار و ٢٤٢ ملیۆن دۆلار.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین