ئەمریکا لەبارەی بەشداری ئێران لەشەڕی ئۆکرانیا بەڵگەنامە دەخاتەڕوو ئێران

نوچەنێت

رۆژی سێشەممە ١٤ی مانگ، بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری بەرگری ئەمریکا، بەڵگەی دابین کردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بۆ ڕرووسیا و تێوەگلانی کۆماری ئیسلامی لە شەڕی ئۆکرانیا پێشکەش کرد.

شرۆڤەکارانی دەزگای هەواڵگریی بەرگری ئەمریکا، لە کۆبوونەوەیەکدا لە لەندەن بەڕێوەچووە، وێنەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانیان پیشانداوە کە لە هێرشەکانی سەر ئۆکرانیا بەکارهێنراون، لەگەڵ وێنەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە ئێراندا هەن.

بەگوێرەی راپۆرتەکان، بەراوردکردنی وردەکارییەکانی دیزاینەکەی، وەکو بال و بەشی دواوەی و شێوازی بەشی پێشەوەی و ئامێری نیشتنەوە، دەریدەخات، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی، کە لە ئۆکرانیا بەکاردەهێنرێن، جیاناکرێنەوە لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی "شاهد- ١٣١" و "شاهد-١٣٦". هەروەها "مهاجر -٦"، لە هەندێک وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاردێت، دەتوانرێت دەستنیشان بکرێت.

بەگوێرەی ئەسۆشێتد پرێس، مەبەست لەم دیدارە "پێشکەشکردنی" بەڵگە و بەڵگەنامەکانی تێوەگلانی ئێرانە لە شەڕی ئۆکرانیا و قەناعەت پێکردنی وڵاتان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانە لەو بارەیەوە.

بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگریی بەرگریی ئەمریکا، کە داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت دەڵێت: بەڵگە و بەڵگەنامەکان دژایەتی لێدوانی بەرپرسانی ئێران لەو بارەوە دەسەلمێنن.

ئەم بەرپرسە راشیگەیاندووە "ئێران لە شەڕی «دژی ئۆکرانیا» هاوبەشی رووسیایە".

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین