ئەوروپا گەمارۆکانی لەسەر ئابووری ئێران توندتر دەکات ئێران

نوچەنێت

ئورزولا فۆن دێر لاینن، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا پێشنیاری ئەو سزایانە دەکات، کە بۆ یەکەمجار ئەو قەوارە ئابوورییانەی ئێران، کە تێوەگلاون لە دەستدرێژییەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، لەوانەش ئەوانەی پەیوەستن بە سوپای پاسداران دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی فێبریوەری، ئورزولا فۆن دێر لاین، دەیەمین پاکێجی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا پەیوەست بە شەڕی ئۆکرانیا راگەیاند و گوتی، ئەم پاکێجە سنووردارکردنی بازرگانی بە بەهای ١١ ملیار یۆرۆ لەخۆدەگرێت.

فۆن دێر لاین جەختیشی لەوەش کردەوە، کە پاکێجی نوێی ئەوروپا دژ بە رووسیا، حکومەتی ئێران دەکاتە ئامانج، بەهۆی دابینکردنی چەک بۆ رووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەشڵێت: سەدان درۆن لە ئێران بەرهەم هێنراون، کە رووسیا لە شەڕی دژ بە ئۆکرانیا بەکار دەهێنرێن؛ ئەم درۆنانەی ئێران خەڵکی سڤیلی ئۆکرانیا دەکوژن. دەشڵێت "بۆیە بۆ یەکەمجار ئێمە پێشنیاری ئەو سزایانە دەکەین، بۆ بە ئامانجگرتنی قەوارە ئابوورییەکانی ئێران، لەنێویاندا ئەوانەی پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانەوە هەیە".

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین