ئێران و ئەمریکا بەشێوەی ناڕاستەخۆ دانوستان دەکەن ئێران

نوچەنێت

کەناڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی رایگەیاند، بە ناوبژیوانی بەریتانیا و قەتەر، ئەمریکا و ئێران بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دانوستان دەکەن بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانی نێوانیان.

رۆژی چوارشەممە ١٥ی مانگ، ئین بی سی نیوز، لە زمانی چوار سەرچاوەی شارەزا، رایگەیاند، کە ئەم دانوستانانە بەرەوپێشچوون، بەڵام روون نییە، کە ئایا رێککەوتنی کۆتایی لەم بارەیەوە دەکرێت یان نا.

ئەم دانوستانانە لە کاتێکدایە، کە چەند مانگێکە دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان وەستاوە و ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاواش سزای نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاندووە.

کەناڵی ئێن بی سی نیوز، بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکانی خۆی، ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوولا بیر لە فۆرمولێک دەکەنەوە کە پێشتر باسی لێوە کراوە، کە دەکرێت ئازادکردنی زیندانییەکان لە بەرامبەر ئازادکردنی ملیارەها دۆلار پارەی بلۆککراوی ئێران، کە لە بانکەکانی کۆریای باشووردا راگیراون لەخۆ بگرێت.

سەرچاوەکان دەڵێن، لەم وتووێژانەدا دیپلۆماتکارانی ئەمریکی و ئێرانی، بەدواداچوونیان بۆ رێکخستنەکانی ئەگەری گواستنەوەی ئەو بڕە بلۆک کراوە کردووە، لە رێگەیی چاوەدێری وڵاتی سێیەمی وەک قەتەرەوە.

پێشتر ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاماژەی بە پرسی ئازادکردنی زیندانیانی خاوەن دوو رەگەزنامە کرد و بانگەشەی ئەوەی کردبوو، کە "زۆر جار گوتوومانە ئامادەین بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانیان بەبێ مەرج و بەبێ ئەوەی پرسەکە بە پرسەکانی ترەوە ببەستینەوە، و لەم رووەوە نیازپاکی خۆمان جێبەجێ کردووە".

چەند هاوڵاتییەکی ئێرانی-ئەمریکی، لەوانە سیامەک نمازی، عیماد شەرقی، موراد تاهباز، تا ئێستاش لە ئێران هەر لە زیندانن.

سەرچاوە: ئیران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین