له‌سه‌ر دیدارێكى خه‌زعه‌لى ناكۆكى ده‌كه‌وێتە نێوان ئه‌مریكا و ئوسترالیا
نوچه‌نێت
به هۆى ئه‌وه‌ى پاولا گانلى باڵیۆزى ئوسترالیا له به‌غدا دیدارى له‌گه‌ڵ قه‌یس خه‌زعه‌لى سكرتێرى گشتى میلیشیاى عه‌سائیب كردووه، واشنتن هۆشدارى به ئوسترالیا و هاوپه‌یمانان ده‌دات، ئوسترالیاش به فه‌رمى روونكردنه‌وه ده‌دات.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 16/ شوبات/2023 رۆژنامه ئوسترالیییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، واشنتن هۆشدارى به ئوسترالیا داوه و له "هه‌ڵه‌ى" دیدارى قه‌یس خه‌زعه‌لى و باڵیۆزى ئوسترالیا ئاگادارى كردووه‌ته‌وه. چونكه قه‌یس خه‌زعه‌لى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به "تیرۆریست" ده‌ناسرێت و چه‌ندان سزاى به‌سه‌ر سه‌پێندراوه.
رۆژنامه‌كان ده‌ڵێن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئوسترالیا روونكردنه‌وه‌ى داوه و گوتویه‌تى، ئێستا قه‌یس خه‌زعه‌لى یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه، ئوسترالیایش ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌بێت.
پێشتر له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ، مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ئاشكراى كرد كه قه‌یس خه‌زعه‌لى و هێزه‌كه‌ى هه‌زاران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment