ئێران لە بەریتانیا لانیکەم ١٥ جار هەوڵی کوشتن و رفاندنی دژبەرانی خۆی داوە ئێران

نوچەنێت

سەرۆکی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بەریتانیا دەڵێت، هێزەکانی ژێر فەرماندەیی ئەو رووبەڕووی هەڕەشەی وڵاتانی جیاواز وەک رووسیا، چین و ئێران دەبنەوە؛ بەجۆرێک کە تەرکیزی ئەم هێزە لە هەڕەشەی گروپە ئیسلامییەکان گۆڕاوە بۆ هەڕەشەی ئەم حکومەتانە.

 مت جوکس، سەرۆکی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بەریتانیا، رۆژی پێنجشەممەرابردوو رایگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوەکان لە هەڕەشەکانی حکومەتە بیانییەکان لە دوو ساڵی رابردوودا، چوار هێندە زیادیکردووە و ئێستا کەیسەکانی پەیوەندیدار یەک لەسەر پێنجی کاتەکانی هێزەکانی دژە تیرۆر دەگرێتەوە.

جوکس هەروەها لەبارەی ئێرانی رایگەیاندووە، کە "ئێران لانیکەم ١٥ جار هەوڵی رفاندن یان تەنانەت کوشتنی هاوڵاتیانی بەریتانی یان بیانی دانیشتووی ئەم وڵاتەی داوە، کە لەلایەن تارانەوە بە هەڕەشە هەژمار دەکران".

ساڵی رابردوو حکومەتی بەریتانیا ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد، کە هەڕەشەی لە سەر گیان و تۆقاندنی رۆژنامەنووسانی نیشتەجێی بەریتانیا دەکات.

جەیمس کلیڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە نۆڤەمبەری ساڵی رابردوو، دوای بانگهێشتکردنی دیپلۆماتکاری باڵای باڵیۆزخانەی ئێران لە لەندەن رایگەیاند، "بانگهێشتی نوێنەری ئێرانم کردووە بۆ ئەوەی بە ڕوونی ئەوە بڵێم، کە ئێمە قبووڵ ناکەین هەڕەشە بۆ سەر گیان و هەر جۆرە تۆقاندنێکی رۆژنامەنووسان یان خەڵکی دانیشتووی ئەو وڵاتە". باڵیۆزخانەی ئێران لە لەندەن لەو کاتەدا هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەدا.

سەرچاوە: یۆرۆنیوز

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین