سوودانى: عێراق ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزتر بكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ دیدارێكى له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنى بلینكن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزتر بكات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18/شوبات/2023 محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌ په‌راوێزى كۆنگره‌ى میونشن، دیدارێكى له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنى بلینكن ئه‌نجام دا. نووسینگه‌ى سوودانى راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا باسى له‌ ناوه‌ڕۆكى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ كردووه‌ و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، سوودانى بۆ بلینكن دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزتر بكات و زیاتر له‌ بوارى تیرۆر هاوكارى ئه‌مریكا بكات.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكایش به‌ سوودانى راگه‌یاندووه‌، ئه‌مریكا پاڵپشتى هه‌واڵه‌كانى عێراق بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌كات. مانگى رابردوو له‌ سه‌ردانێكى ترى بۆ ئه‌ڵمانیا  محه‌مه‌د شیاع سوودانى به‌ رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵى ئه‌مریكى راگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكایه‌ له‌ عێراق.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین