ئه‌مریكا رێكاریی دۆلار له‌سه‌ر عێراق توندتر و مه‌رجه‌كانى قوڕستر ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

سه‌میر داود حه‌نوش له‌ وتارێكى بۆ ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئۆنڵاین، ئاشكراى ده‌كات ئه‌مریكا رێكارییه‌كانى پێدانى دۆلارى بۆ عێراق توندتر كردووه‌ و مه‌رجه‌كانیشى قوڕستر كردووه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18/ شوبات/2023  سه‌میر داود حه‌نوش وتارێكى شیكارى له‌ ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئۆنڵاین بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، به‌ ناوى "زه‌رده‌خه‌نه‌ى فراكلین بۆ عێراقییه‌كان" مه‌به‌ستى ئه‌و وێنه‌یه‌ى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مریكایه‌ كه‌ له‌سه‌ر 100 دۆلارییه‌كه‌ هه‌یه‌ و ده‌نووسێ، "ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ به‌ عێراقییه‌كان ده‌ڵێ روو له‌ كوێ بكه‌ن چاره‌نووستان بۆ لاى من ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

له‌ راپۆرته‌ شیكارییه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م جاره‌ رێكارى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق تونده‌ و ده‌بێت لایه‌نه‌ شیعه‌كان ئه‌وانه‌ى پاڵپشتى سوودانى ده‌كه‌ن، نه‌رمى بۆ ئه‌مریكا بنوێنن، چونكه‌ هیچ چاره‌یه‌كى تریان نییه‌. ئه‌و نووسه‌ره‌ باس له‌وه‌یش ده‌كات له‌ سه‌رچاوه‌ تایبه‌ته‌كانه‌وه‌ زانیارى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌ بانكى فیدڕاڵى ئه‌مریكا نووسینگه‌یه‌كى تایبه‌تى له‌ ئوردن كردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرى بكات بزانێ دۆلارى عێراق بۆ كوێ ده‌چێت.

نووسه‌ر لایه‌نه‌ شیعه‌كان ترسیان له‌وه‌ هه‌یه‌، مه‌رجى ئه‌مریكا ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت رێگریى له‌ ره‌وانه‌كردنى دۆلار بۆ ئێران بدات، به‌ڵكو چه‌ندان مه‌رجى سیاسى قوڕسى ده‌بێت، له‌وانه‌ چه‌كداماڵینى حه‌شدى شه‌عبى و هه‌روه‌ها واشنتن ئاره‌زووى خۆى له‌وه‌ ناشارێته‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێ عێراق په‌یوه‌ندییه‌كى ئاسایى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بێت، بۆ هه‌موو ئه‌مانه‌یش ئه‌مریكا چه‌كى دۆلار به‌كارده‌هێنێ. 

هه‌ر له‌ وتاره‌ شیكارییه‌كه‌ هاتووه‌ سوودانى گله‌یى له‌ سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئانگى كردووه‌ و پێى راگه‌یاندوون كه‌ ئه‌مجاره‌ "فێڵكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ به‌قاچاخبردنى دۆلار" هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ سیسته‌مى سیاسى عێراق ده‌كات". له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2022  ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك رێكاریى نوێى له‌سه‌ر پێدانى دۆلار به‌ عێراق په‌یڕه‌و كرد، به‌ هۆى ئه‌مه‌یشه‌وه‌ به‌هاى دۆلار له‌ به‌رانبه‌ر دینار ناجێگیره‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین