كه‌نه‌دا : هاوكاری عێراق ده‌كه‌ین له‌ دۆزینه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى نوێی داهات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

گریگۆرى گالیگان باڵیۆزى كه‌نه‌دا له‌ عێراق له‌ كۆنگره‌ی نه‌وت و گازى عێراق راگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه‌ سه‌رچاوه‌ى نوێى داهات بۆ عێراق بدۆزێته‌وە، گوتیشى، "به‌ ملیۆنان دۆلار وه‌به‌رهێنانمان كردووه‌ بۆ پاڵپشتى ئابوورى عێراق".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18/ شوبات/2023  گریگۆرى گالیگان باڵیۆزى كه‌نه‌دا له‌ عێراق له‌ كۆنگره‌ى نه‌وت و گازى عێراق به‌شدار بوو، تێیدا گوتى، "به‌ ملیۆنان دۆلار وه‌به‌رهێنانمان كردووه‌ بۆ پاڵپشتى ئابوورى عێراق". 

جیا له‌وه‌یش باڵیۆزى كه‌نه‌دا له‌ عێراق پێشنیارى كردووه‌ عێراق سوود له‌ ئه‌زموونى كه‌نه‌دا وه‌ربگرێت له‌ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و گازه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وت ده‌رده‌چێت. گریگۆرى گالیگان جیا له‌ قسه‌كانى له‌ كۆنگره‌كه‌ تویتێكى ترى كردووه‌ و تێیدا ئاشكراى ده‌كات، بۆ عێراقى روونكردووه‌ته‌وه‌، كۆمپانیا كه‌نه‌دییه‌كان هاوكارى عێراق ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌رچاوه‌ى نوێى داهات".

زۆربه‌ى وڵاتانى رۆژئاوا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، ده‌بێت عێراق سه‌رچاوه‌ى داهاتى جۆراوجۆر بكات و له‌ هه‌مان كاتیشدا له‌ بوارى وزه‌ سه‌ربه‌خۆ بێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین