ئەمریکا: ئێران دەرفەتی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەدەستداوە ئێران

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئێران دەرفەتی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ کە ناسراوە بە بەرجام لە دەستداوە. دەشڵێت "هەروەها هەنگاوی سەربازی دژ بە کۆماری ئیسلامی هێشتا دوا بژاردەی واشنتۆنە".

دانیال بنایم، جێگری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی شەممە ١٨ی فێبریوەری، بە "شەرقولئەوسەت"ی راگەیاند: لە مانگی سێپتامبەری ساڵی رابردوو، دەسەڵاتدارانی ئێران، بە دوورکەوتنەوە لەو رێککەوتنە کە بەگشتی پەسەندکرابوو، دەرفەتیان هەبوو بە خێرایی بگەڕێنەوە بۆ رێککەوتنەکە، بەڵام لەدەستیاندا".

لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی، چەندین جار ئامادەیی خۆیان بۆ درێژەدان بە دانوستانەکانی ڤیەننا و زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ راگەیاندووە.

بنایم دەڵێت "ئەم بەرنامەیە لە چەند مانگی رابردوودا لە کارنامەی ئێمەدا نەبووە". سەرەڕای ئەوەش ئێمە هێشتا پابەندین بە بەڵێنەکانی جۆ بایدن، بۆ رێگریکردن لە ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی”.

بنایم جەختی لەوە کردۆتەوە، کە پابەندبوونی بایدن بۆ پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی، هەر بە بهێزی دەمێنێتەوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت، هەرچەندە ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو بژاردەی دیپلۆماسی بەرامبەر کۆماری ئیسلامییان پێ باشترە، بەڵام هەموو بژاردەکانی دیکە لە دژی تاران هێشتا لەسەر مێزن. هەروەها هەنگاوی سەربازی دژ بە کۆماری ئیسلامی هێشتا دوا بژاردەی واشنتۆنە.

دوای راپەڕینی سەرتاسەری گەلی ئێران لە دژی دەسەڵاتداران، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند کە بووژانەوەی بەرجام لە کارنامەی ئیدارەی بایدندا نەماوە.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین