ئیسرائیل دامەزراوەیەکی سوپای پاسداران دەکاتە ئامانج ئێران

نوچەنێت

هێرشی موشەکی ئیسرائیل بۆ سەر ناوشاری دیمەشق، کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، کە یەکێک لە دامەزراوەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کراوەتە ئامانج. 

 ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی سوریا، سانا، لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق ژمارەی کوژراوانی بە پێنج کەس و بریندارەکانی ١٥ کەس راگەیاند؛ روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش بڵاویکردەوە، کە ١٥ کەس کوژراون.

لەم هێرشەدا کە لە ناوچەیەکدایە ئەنجامدرا دانیشتوانی زۆری لێیە و چەندین بینای بەرز زیانیان بەرکەوتووە.

کفر سوس، یەکێکە لەو گەڕەکانەی کە زۆر لە هێزەکانی ئێرانی تێدایە و هەروەها عیماد موغنییە، یەکێک لە فەرماندەکانی حزبوڵڵای لوبنانیش لە ساڵی ٢٠٠٨ لە تەقینەوەیەکی ئەم گەڕەکەدا کوژرا.

ئیسرائیل بە شێوەیەکی ئاسایی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران ئاشکرا ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا لە چەند مانگی رابردوودا چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر کۆگاکانی چەک لە سوریا.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین