بایدن بانگهێشتى 40 سه‌رۆكى جیهان ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

کۆشکی سپیی ڕۆژی هه‌ینى ٢٦ی ئادار ڕایگەیاند سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لە سەرۆکانی چەندین وڵاتی جیاواز، لەوانە سەرۆکی ڕووسیا و چین کردووە لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە گۆڕاکارییەکانی کەشوهەوا بەشداری بکەن.

بە پێی هەواڵێکی "دەنگی ئەمریکا"، بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی، بڕیارە ئەو کۆبوونەوە لە ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی نیسان بە شیوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوە بچێت و سەرۆک بایدن داوای لە سەرۆکانی ٤٠ وڵات کردووە لەو کۆبوونەوەدا بەشدار بن.


پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی چین و ڕووسیا لەو چەند ساڵەی دواییدا، بە هۆی جیاوازی بیروبۆچوون دەربارەی چەندین پرسی سەرەکی، ڕوویان لە ئاڵۆزی کردووە.
ئەو کۆبوونەوەیە دوای چوار ساڵ بەڕێوە دەچێت. جۆرج بوش و باراک ئۆباما، سەرۆکانی پێشووتری ئەمریکا، ئەو کۆبوونەوەیانە بەڕێوە برد، بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، خۆی بوارد لە بەڕێوەبردنی ئەو کۆبوونەوە.


یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەو کۆبوونەوە خێراتر کردن و پەرەپێدان بە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە پیسبوونی کەشوهەوا بە هۆی سووتەمەنییە فوسیلییەکانە لە ئاستی جیهانیدا کە بە تایبەت گەورە وڵاتانی ئابووریی و پیشەسازی ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لەو پیسبوونەدا.

گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی پاریس سەبارەت بە کەشوهەوا کە لە ساڵی ٢٠١٥دا ئیمزا کرابوو، یەکێک بوو لە یەکەمین هەنگاوەکانی بایدن دوای ئەوەی دەسەڵاتی کۆشکی سپیی بە دەستەوە گرت. دۆناڵد ترەمپ لەو ڕێککەوتنە چووبوە دەرەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین