ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پیتاندنی یۆرانیۆمی 84%ی لە ئێران پشتڕاست دەکاتەوە ئێران

نوچەنێت

پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، هەفتەی رابردوو پیتاندنی یۆرانیۆمیان تا ٨٤% لە ئێران پشتڕاستکردۆتەوە و ئێران تەنیا ٦% ماوە بتوانێت بۆمبی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت.

ئاژانسی هەواڵی "بلومبێرگ لەزاری دوو دیپلۆماتکاری رۆژئاوایی راگەیاندووە، لێکۆڵەران هەوڵ دەدەن بزانن ئایا زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە بۆ ئاستی ٨٤% بە ئەنقەست بووە یان دەرئەنجامێکی نەخوازراوی پیتاندنی یۆرانیۆم لە سەنتەرفیوژەکاندا بووە.

ئەمەش بەرزترین ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمە لە ئێران، کە لەلایەن پشکنەرانی نێودەوڵەتییەوە تۆمارکراوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ٨٤%، تاران تەنیا پێویستی بە ٦% پیتاندنی زیاترە بۆ بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی.

پێشتر ئێران بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، کە ئامادەیە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم تا ٦٠%.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی بلومبێرگ، ئەمە دووەم جارە لەم مانگەدا، کە شارەزایانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، چالاکییە گوماناوییەکانی ناو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەستنیشان دەکەن.

نسل جدید سانتریفیوژهای ساخت ایران
نەوەی نوێی سانتریفیوژەکانی ئێران

لە وەڵامی راپۆرتەکەی بلومبێرگدا، ئاژانسەکە رایگەیاند، کە ئاگاداری ئەو راپۆرتانەن و لە هەوڵی گفتوگۆدن لەگەڵ تاران، سەبارەت بەم بابەتە.

بلومبێرگ دەڵێت، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، سەرقاڵی ئامدەکردنی راپۆرتێکە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران پێش کۆبوونەوەی ٦ی مانگی سێ، پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ڤییەن.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە، کە بە هۆی هاوکارییە سەربازییەکانی تاران بۆ مۆسکۆ و درێژەدان بە ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی سەرتاسەری لە پێنج مانگی رابردوودا، پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ رۆژئاوا بە توندی تێکچووە.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین