نەتەوەیەکگرتووەکان داواى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى شنگال دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

نەتەوەیەگکرتووەکان نەتەوە ڕایدەگەیێنێت، ئەوان ئامادەن بۆ پشتگیریکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە هەر بابەتێک کە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتننامەى شنگال پێویست بێت.

فەرهان حەق جێگری گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە لێدوانێکدا بۆ رووداو گوتى، رێککەوتنی شنگال هەنگاوێکی گرنگە بەرەو ئاراستەیەکی ڕاست و داوا دەکات رێککەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.

جێگری گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەى بەوەشکردووە، پێویستە ئەو رێککەوتننامەیە وەک خۆى بە تەواوی جێبەجێبکرێت، هەروەها گفتوگۆ دەدەین لە نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر لایەنی هەموو پێداویستی ئیداری و خزمەتگوزاری و ئەمنى لە شنگال.

هەروەها دەشڵێت، سکرتێری گشتی چاودێری دۆخی شنگالی دەکات و پشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکانیشى دەربڕیوە بۆ حکومەتی عێراق و بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو کۆتاییهێنان بە گرفتەکانى خەڵکی شنگال.

 جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، لە مانگى (10) (2021) هەردوو حکوومەتى عێراق و حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى گەڕانەوەى ئاوارەکان و ئاساییکردنەوەى دۆخى شنگال ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین