پێشانگای  کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

لە هەولێر پێشانگایەک بە ناوى (عێراق لە چاوى ئافرەتە فۆتۆگرافەرەکانەوە) بۆ چوار ئافرەتى فۆتۆگرافەر دەکرێتەوە. سەفین حەمید فۆتۆگرافەر و بەڕێوەبەرى فێرگەی فرێمینگ دەڵێت، ئەم کارە تەنیا پێشانگایەکی فۆتۆگرافەری نییە، ئەو فۆتۆ ستۆرییانە پێشتر لە رۆژنامەی سوید بڵاوبۆتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (20/شوبات/2023) سەفین حەمید فۆتۆگرافەر و بەڕێوەبەرى فێرگەی فرێمینگ، تایبەت بە نوچەنێت لە بارەى پێشانگاکە ڕایگەیاند، "ئەو پرۆژەیە وەکو فێرگەی فرێمینگ، وەکو وێنەی رۆژنامەوانی، لەگەڵ گلۆباڵ ریپۆرتینگ سویدی بۆ وێنەی رۆژنامەوانی ئەو پڕۆژەمان ئەنجامدا،  چەند مانگێک بەر لە ئێستا ئێمە ئەو پڕۆژەمان بڵاو کردەوە بۆ سەرتاسەری عێراق و خانمانی فۆتۆگرافەر، هەروەها ئەپلیکەیشنێکمان دانابوو بۆ ئەوانەی کە حەزیان لێیە بەشداربن ناوی خۆیان تۆمار بکەن، هەڵسەنگاندن کرا بۆ فۆتۆگرافەرەکان، لە کۆتاییشدا ئێمە چوار فۆتۆگرافەرمان هەڵبژارد، بۆ ئەوەی کار بکەن لەسەر فۆتۆ ستۆری ئیتر هەربابەتێک کە ئەوان پێیان باشبووە دواتر کاریان لەسەر کردووە وەکو فۆتۆ ستۆری."

سەفین حەمید دەشڵێت، "دوای هەڵبژرادنى وێنەکان ئێمە ۆرک شۆپێکی ئۆنڵاینمان کردەوە بۆیان کە سێ رۆژی خایاند، چونکە ئەو چۆرا فۆتۆگرافەرە یەکیان هی (بەغدایە، سلێمانی، هەولێر، دهۆک)ە لەلایەن فێرگەی فرێمینگەوە، لەسەر چۆنییەتی دروست کردنی فۆتۆ ستۆری فۆتۆگرافی."

دەربارەی دەستپێکردنی پێشانگاکە بەڕێوەبەرى فێرگەی فرێمینگ ئاماژە بەوەدەکات، "پێشانگاکە رۆژی سێشەممەیە، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، بەیانی کردنەوەی پێشانگاکەیە کاتژمێر (شەش و نیو خولەک) دەکرێتەوە رۆژانی دواتر کاتژمێر (سێی نیوەەڕۆ بۆ نۆ)ی شەو  لە گەلەری فرێمینگ دەکرێتەوە لە هەولێر لە بینای پارێزگای هەولێر."

ئەو فۆتۆگرافەرە روونی کردەوە، "ئەوە تەنیا پێشانگایەکی فۆتۆگرافەری نییە، چونکە ئێمە چاودێریمان کردوون کە تەواویشیان کردووە ئێمە لەگەڵیان بووین، ئەو چیرۆکی ستۆرییانە لە رۆژنامەی سوید بڵاو دەبێتەوە، ئەوەش دەسکەوتێکە بۆ ئەو فۆتۆگرافەرانە، جگە لەوەی دیاری ماددیان وەرگرتووە لەبەرامبەر ئەو  ستۆرییانە لە سوید، ئێمە هەوڵ دەدەین کە دەرفەتی کاریشیان بۆ بڕەخسێنین، ئەوان دەتوانن لە داهاتوو بەردەوام بن ئێمەش رێخۆشکەریان بۆ دەکەین لە شوێنەکانی تر بۆ ئەوەی کارەکانی خۆیان بڵاو بکەنەوە."

سەبارەت بەوەی هەر فۆتۆگرافەرێک دەتوانێت بە چەند وێنەی ستۆری بەشداری بکات ئەو گوتیشی، "فۆتۆ ستۆری مەرجی هەیە، بۆی هەیە لە (10-15) فۆتۆ گوزارشت لەو چیرۆکەی خۆی بکات کە لە بیریخۆیدا وێنای کردووە، ئەو چوار فۆتۆگرافەرە، دووانیان (12) فۆتۆیان هەیە، دووانەکەی تر(13) یان هەیە، ئێمەش بە کۆی گشتی پەنجا وێنەیان بۆ نمایش دەکەین".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین