تایمز: یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران تەنها بۆ بۆمبی ئەتۆمی بەکاردەهێنرێت ئێران

نوچەنێت 

رۆژنامەی "سەندەی تایمز"ی بەریتانیا دەڵێت، پیتاندنی یۆرانیۆمی سەروو ٦٠%، کە ئێران بە رێژەیەکی زۆر بەرهەمی دەهێنێت، هیچ سوودێکی دیکەی نییە و تەنیا بۆ بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی بەکاردەهێنرێت.

بەگوێرەی "سەندەی تایمز"، تاران بانگەشەی ئەوە دەکات، کە بەنیازی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نییە، بەڵام جگە لە بواری سەربازی بۆ یۆرانیۆمی پیتێنراو لە سەرووی ٦٠%، پێشبینی هیچ بەکارهێنانێکی دیکە ناکرێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئەگەر پیتاندن بەردەوام بێت لە ئاستی چەک نزیک بێتەوە، چاڵشی نوێ بۆ وەڵامدانەوەی رۆژئاوا بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دروست دەکات.

پشکنەرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دواییانەدا شوێنەواری یۆرانیۆمی نزیک لە ئاستی بەرهەمهێنانی چەک لە یەکێک لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان دۆزییەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە یۆرانیۆم تا ٨٤ لەسەد پیتێنراوە.

ئەم هەواڵە رۆژی یەکشەممەی رابردوو، لەلایەن هەندێک لە دەزگاکانی هەواڵی ئەمریکاوە دزەپێکراوە و نیگەرانییەکانیان لەبارەی پەرەسەندنی ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هێنایە ئاراوە. بەڵام رافائیل گەڕوسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، خۆی لە روونکردنەوەی ئەو بابەتە بەدوور گرت و رایگەیاند کە لەگەڵ تاران "دانوستاندن" دەکات.

وه زاره تی ده ڕه وه ی ئێران له به ڕامبه ڕ هه واڵی دۆزینه وه ی یۆرانیۆمی چڕیی به ڕز، ڕایگه یاند که هه ڕ ئیدیعایه کی پیتاندنی یۆرانیۆم به پاکی 90% له لایه ن تارانه وه " بوختان"ه .

لە بەرانبەردا بێهرووز کەمالۆندی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانیش لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن میدیای دەوڵەتییەوە بڵاوکرایەوە، ئیدیعای کرد کە تاران هیچ هەوڵێکی بۆ دەوڵەمەندکردنی سەرووی 60% نەداوە و هەر پڕۆپاگەندایەک بۆ پیتاندنی یۆرانیۆمی سەروو ٦٠% لەلایەن تارانەوە "بوختانە".

رۆژی دووشەممەی رابردوو، فەرەنسا نیگەرانی قوڵی خۆی لەو هەواڵە نوێیە دەربڕی و داوای روونکردنەوەی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کرد. کاترین کۆلۆنا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گوتی: پێویست بە جەختکردنەوە ناکات، ئەگەر ئەم هەواڵە پشتڕاست بکرێتەوە، هۆکارێکی نوێ و زۆر جێگای نیگەرانی دەبێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی تایمز، بەردەوامی بوونی رێککەوتنی ئەتۆمی فەرمی لە ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان زلهێزەکانی جیهان و تاران تا ئێستا، رێگری لە "هێرشی سەربازی" رۆژئاوایی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کردووە، بەڵام ئیسرائیل دەڵێت، هەرگیز رێگە بە ئێران نادات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت. هەروەها دەگوترێت، تەلئەڤیڤ خۆی بۆ ئەگەری هێرشی چاوەڕوانکراو ئامادە بەرنامەرێژی دەکات.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین