ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێم بۆ تاوتوێکردنى یاساى نەوت و گازى فیدراڵ کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەى هەفتانەى دانوستاندنەکانى هەرێم و بەغدا لە بارەى پڕۆژەیاساى نەوت و گازى فیدراڵى تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، (22/شوبات/2023) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، "بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەردوو وڵاتی میرنشینە یەكگرتووەكانی عەرەبی (ئیمارات) و فەرەنسا."

ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، "دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانی حکومەتی فیدراڵی، سەبارەت بە پرۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵی لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو."

لە بەشێکى ترى کۆبوونەوەکە، "ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای ڕێگەوبانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان" دەخرێتەڕوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین