وەزیرێکی ئیسرائیل: ئیدانەکردن ئێران لە کردەوەکانی راناگرێت ئێران

نوچەنێت 

وەزیری دەزگای هەوڵگری ئیسرائیل دەڵێت، تاکە رێگە بۆ پێشگرتن لە کوشتنی خۆپیشاندەران و پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، سەپاندنی سزای پەکخستنە بەسەر ئەم حکومەتە. دەشڵێت ’'ئیدانەکردن توندوتیژی دژی خەڵکی بێتاوان راناگرێت، هەروەک چۆن بەرنامە ئەتۆمییەکە راناگرێت''. 

رۆژی چوارشەممە ٢٢ی فێبریوەری، گیلا گاملیل، وەزیری دەزگای هەوڵگری ئیسرائیل، لە گوتارەکەیدا لە لوتکەی سەرکردەکانی ژنان لە تەلئەڤیڤ دا رایگەیاند: بێ گومان بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئیسرائیل و ناوچەکە.

گاملیل یەکێکە لە ژنە سیاسەتمەدارە بە ئەزموونەکانی ئیسرائیل، لە بەشێک لەو قسانەدا باسی هەڕەشەی توندی ئێرانی کردووە. دەڵێت، گەورەترین هەڕەشەی ستراتیجی بۆ سەر ئیسرائیل، بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانە.

ئەم وەزیرەی ئیسرائیل، داوای لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپایی کرد، سزای بەرفراوان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا بسەپێنن. "گەمارۆکان نەک تەنیا رێگری لە گەیشتن بە بۆمبی (ئەتۆمی) کۆماری ئیسلامی دەکات، بەڵکو دەتوانن سەرکوتکردنی دڕندانەی ناڕازییان لە ئێران رابگرێ".

گاملیل ئاماژە بەوە دەکات، تاکە رێگە بۆ وەستاندنی ئێران، سەپاندنی سزای پەکخستنە.

وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل دەشڵێت: ئیدانەکردن توندوتیژی دژی خەڵکی بێتاوان راناگرێت، هەروەک چۆن بەرنامە ئەتۆمییەکە راناگرێت. گوتیشی "جیهان ناتوانێت تەنها لە چاودێر بێت، کاتێک سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ بەم شێوەیە پێشێل دەکرێن".

جێگەی ئاماژەیە، کە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باس لەوە دەکەن، کە لەم ناڕەزایەتیانەدا زیاتر لە ٥٢٠ کەس کوژراون و نزیکەی ٢٠ هەزار کەسیش دەستگیرکراون.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین