تەلەگراف: ئەمریکا رێگرە لەوەی سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە ئێران

نوچەنێت

رۆژنامەی "تەلەگراف"ی بەریتانی، رۆژی چوارشەممە ٢٢ی فێبریوەری دەڵێت، دیپلۆماتکارانی سەرۆکی ئەمریکا فشار دەخەنە سەر حکومەتی بەریتانیا، سەرەڕای پاڵپشتی وەزارەتی ناوخۆ، بۆ ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران نەخرێتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەم وڵاتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوە کردووە، کە بەریتانیا دەتوانێت وەک دانوستانکارێک لەگەڵ تاران رۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت، ئەمەش بە ناساندنی سوپای پاسداران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی تێکدەچێت.

رۆژنامەی تەلەگراف ناوی ئەم دیپلۆماتکارانەی ئیدارەی جۆ بایدنی بڵاو نەکردۆتەوە. بەڵام لە ماوەی رابردوودا هەڵوێستەکانی "رۆبەرت مالی" نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، بە رادەیەک بووبووە جێی مشتومڕ، کە مالی ناچار بوو چەند جارێک لە وتارەکەیدا بۆ دامەزراوەی کارنێگی داوای لێبوردن بکات.

ئەم دیپلۆماتکارەی باڵای ئەمریکا لە تویتێکدا کە رەخنەی توند و بەربڵاوی ئەو ئێرانیانەی دەیانەوێت رژێمی ئێران بڕوخێنن لێکەوتەوە، کە نووسیویەتی "خۆپیشاندەران تەنیا بۆ ئەوەی حکومەتەکەیان ناچاربکەن رێز لە کەرامەت و مافە ئینسانییەکانیان بگرێ، خۆپیشاندان دەکەن".

بەپێی ئەم راپۆرتەی تێلیگراف، بەهۆی ئەو گوشارانەوە ناکۆکی لە نێوان وەزارەتەکانی ناوخۆ و ئاسایشی بەریتانیا کە لەگەڵ ئەوەن سوپای پاسداران بخرێتە ناولیستی تیرۆرەوە بەڵام وەزارەتی دەرەوەدا لەلایەکی دیکەوە کێشەی دروستکردووە.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بە کەڵک وەرگرتن لە ئارگیومێنتەکانی دیپلۆماتکارانی ئیدارەی بایدن، ئەو پاساوانەی هێناوەتەوە بۆ دژایەتیکردنی پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ قەدەغەکردنی سوپای پاسداران.

تەلەگراف ئەم بابەتە لە کاتێکدا وروژاندووە، کە ئەمریکا خۆی سوپای پاسدارانی وەک تیرۆریست ناساندووە. هەرچەندە ئەم بڕیارە لە سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپدا دراوە، بەڵام حکومەتی بایدن هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ گۆڕینی ئەم پرۆسەیە و هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوپای پاسداران و هێزە نزیکەکانی حکومەتی ئێران.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی تەلەگراف، بڕیارە ریشی سۆناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە بدات، بەڵام ئەو بڕیارەی کە بڕیاربوو لە مانگی یەکدا لە چەند هەفتەیەکدا بدرێت، بەڵام ئەم بابەتە تا ئێستا دوا کەوتووە.

ئەم راپۆرتە لە کاتێکدا بڵاو کراوەتەوە کە پێشتر وەزیری دەرەوەی ئاڵمان رایگەیاندبوو، کە هیچ "بنەمایەکی یاسایی" بۆ ناساندنی سوپای پاسداران وەک تیرۆریست لە یەکێتی ئەوروپادا نییە.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین