ناوەندێکی دیکەی سوپای پاسداران کرایە ئامانج ئێران

نوچەنێت

میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن کە ئەم وڵاتە دوو بینا لە دامەزراوەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی لە شاری کەرەج بۆردومان کردووە.

 ساڵی رابردووش ئیسرائیل ئەم دامەزراوانەی بۆردومان کردووە، کە تایبەتن بە کۆکردنەوەی سانتریفیوژی پیتاندنی یۆرانیۆم.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ٢٣ی فێبریوەری، بڵاوکردنەوەی وێنەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، روودانی دوو تەقینەوە لە شاری کەرەج و وەڵامدانەوەی بەرگری ئاسمانی ئێرانیان راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی مانگ، ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیرنا)، بانگەشەی ئەوەی کرد، کە تەقینەوەکانی شەوی رابردوو پەیوەندییان بە مەشقەکانی رێکخراوی بەسیجی سەربە سوپای پاسدارانەوە هەیە.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە مانگی رابردوو لە شاری ئیسفەهان، هێرشکرایە سەر ناوەندێکی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئێران. رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکا، ئەم هێرشەی بۆ ئیسرائیل گەڕاندەوە و  بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتەش، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ گرت.

سەرچاوە: ئاڕ.ئێف.ئای

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین