فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: هیوادارم بتوانین ترەمپ و پۆمپیۆ بکوژین
نوچەنێت
ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی فەیلەقی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت: "ئامانجی سەرەکیمان" تۆڵەسەندنەوە لەو کەسانەیە کە فەرمانی کردووە بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی.
حاجی زادە لە تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: هیوادارم بتوانین ترامپ و پۆمپیۆ و مەکێنزی بکوژین.
لە کاتی راگەیاندنی تەیارکردنی ئێران بە مووشەکێکی دوور مەودا، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران هەڕەشەی لە ئەوروپا کرد و گوتی "دەتوانین تا دوو هەزار کیلۆمەتر لە کەشتییە ئەمریکاییەکان بدەین و ئەو دوو هەزار کیلۆمەترەش دەگەڕێتەوە بۆ رێزگرتن لە ئەوروپییەکان، کە هیوادارین رێزیان خۆیان بگرن”.
ئەم فەرماندەیەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو موشەکە نوێیەی کروز بە ناوی "پاوە" ئامادەی بەکارهێنانە و توانایی برینی مەودای ١٦٥٠ کیلۆمەتری هەیە.
سەرچاوە بی.بی.سی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment