ڕووسیا و ئۆکرانیا دوای ساڵێک لەجەنگ بیروڕا

چنور جەعفەر: مامۆستا لەبەشى مێژوو/ زانكۆى سۆران

پڕۆژەی دوورکەوتنەوە لە جەنگی دەسەڵاتی گەورە هەوڵێکی نێوان زانستەکانە بۆ لێکۆڵینەوە و شیکردنەوە و بەرهەمهێنانی، لێکۆڵینەوەی پەیوەندیدار بەسیاسەت لەسەر پەیوەندییەکانی دەسەڵاتی گەورە.

 ئەم پرۆژەیە کە خاوەندارێتی یەکەی دەگەرێتەوە بۆ هەردوو زانای بواری زانستە سیاسیەکان. گراهام ئەلیسۆن، پرۆفیسۆری حکومەت دۆگلاس دیلۆن لە قوتابخانەی هارڤارد کێنێدی دەگەڕێتەوە، پڕۆژەکە لەسەر بنەمایەکی بنەڕەتی بونیادنراوە، کە تيێدا تۆماری مێژوویی ململانێی دەسەڵاتە گەورەکان دەتوانێت وەک یارمەتیدەرێک بێت بۆ تێگەیشتن لە داینامیکی نێوان زلهێزەکانی ئەمڕۆ، واتە ئەمریکا، ڕووسیا، چین، دەگرێتەوە.

چنور جەعفەر

ساڵێک بەسەر جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیادا تێدەپەرێت، بەڵام هێشتا زەحمەتە وێنەیەکی وردی ئەو شتانە بەدەست بهێنین کە لە ڕاستیدا چی ڕوودەدات.

 لە بەشێکی بۆچوونەکانیاندا هەردوو نوسەر ناویان ناوە (تەمی شەڕ)، لە بەشێکی تردا ئەو بیرهێنانەوەی تێبینییەکەی چەرچڵەمان بۆ دەخەنە ڕوو کە دەڵێت، (ڕاستی یەکەم قوربانی شەڕە). 

لە بەشێکدا، ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنی نائاسایی سەرۆک زيلينسکی و تیمەکەیە لە بردنی شەڕی زانیاری، بۆ ئاستێکی دیکەش داڕشتنی گێڕانەوەی ڕۆژانەی زۆرەملێ و کۆنترۆڵکردنی ڕەوتی زانیارییەکانە، بۆ نموونە، ڕاگرتنی زانیارییەکان سەبارەت بە قوربانییەکانی ئۆکرانیا. 

 لەکۆتاییدا، لەبەر ئەوەی زۆربەی ڕاپۆرتکردنەکان لەسەر شەڕ لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە نووسراوە کە لە دوورەوە کاردەکەن نەک لە بەرەکانی شەڕدا، ڕاپۆرتە هەواڵییەکان زیاتر ڕەنگدانەوەی گێڕانەوەی باون نەک ژمارەکان.

لە 24ی شوباتی 2022، ڕووسیا دەستیکرد بە لەشکرکێشییەکی فرەلایەنە بۆ سەر ئۆکرانیا بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی کیێڤ و گرتن یان کوشتنی زيلينسکی و دەستبەسەرداگرتنی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا لە کاتی خۆیدا بۆ ئاهەنگێکی سەرکەوتن لە ڕۆژی ئایاردا، جێگای سەرنجە، زيلينسکی بوێرانە هاووڵاتی و سەربازە ئۆکراینیەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەران و بیرخستنەوەی جیهان کۆکردەوە کە سەرکردایەتی لە ژێر ئاگردا چۆنە.

 دوای ئەوەی لەشکرکێشی سەرەتایی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا وەستا، هێزەکانی خۆیان لە دۆنباس ڕۆیشتنە گۆڕەپانی شەڕ. لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا چوار پارێزگای ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیای گرتەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر پێویست بکات ڕووسیا جبەخانەی ئەتۆمی خۆی بۆ بەرگریکردن لەم خاکە لەگەڵ باقی ڕووسیای دایک بەکاردەهێنێت.

 هێرشی دژە هێرشی ئۆکرانیا لە مانگی ئەیلولدا هێزەکانی ڕووسیای پاڵنا بۆ باکوور و پایتەختێکی ناوچەیی خێرسۆنی کۆنترۆڵکردەوە، بەڵام لەناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبەرەوە وەستا. هەردوو نوسەر هەوڵیانداوە تەواوی زانیارییەکانیان لەنوسینەکانیاندا بە شێوەیەک واتاى ئەو شتانەمان نیشان بدەن کە دەیبینین، واتا ئەو ڕاستییە بنەڕەتیانەی سەبارەت بە شەڕ کە لە ماوەی چەندین سەدە ئەزمووندا فێربوون.

لە ساڵی ڕابردوودا، زۆر گرنگ بوو کە یەک ئەکسیۆم لەبەرچاو بگیرێت کە بووەتە کێشەو وایکردووە بەهۆی زانیاری ناڕاست و پڕوپاگەندەوە لە ئاست بوونی ئەم شەڕەدا، زانیارییەکان بە ناڕوونی دەربکەون و بۆنەتە تەمێک بەسەر کارەساتەکانی جەنگەوەو داتاکان تاڕادەیەک ناڕوون بن. 

 

بۆ قسەکردن لەسەر هەردۆخێکی سیاسی پێویستە لەڕێگەی گرافیکەوە پرسیاری سەرەکی باسەکەمان دروست بکەین، هەر ئەو گرافە پرسیارییەش ببێتەوە وەڵامی پرسە سەرەکیەکەو چەند پرسێکی دیکەمان. 

یەکەم: شەڕ چەندە؟ دوای ساڵێک، جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا زۆر کورتترە لە ململانێ مێژووییە گەورەکان، بەڵام لە ئێستاوە درێژترە لە ململانێکانی پێش خۆی لە دۆنباس و کریمیا لە ساڵی 2015، کە لە سەرەتای ساڵی 2015 دا چووە قۆناغێکی چڕی کەمترەوە دوای مینسکی دووەم و کەوتنی دێبالتسێڤێ.

دووەم: شەڕ تا چەند کوشندەیە؟ ژمارەی کوژراوان لە ساڵی یەکەمی ئەم جەنگەدا زیاترە لە 100 هەزار کەس، ئەمەش وایکردووە کە زۆر کوشندەتر بێت لە ململانێکانی دیکەی دوای جەنگی سارد. بەڵام هێشتا زۆر کەمتر کوشندەبێت لە جەنگە جیهانییەکان.

سێیەم: شەڕ چەند گرانە؟ وەک ڕێژەیەک لە بەرهەمی ناوخۆیی، خەرجییەکانی ئۆکرانیا نزیکەی یەکسانە بە هەوڵەکانی جەنگی ئەمریکا لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا، کە لە بنەڕەتدا هەموو کۆمەڵگا کۆدەکاتەوە و بە ئاستێکی بێ وێنەی هاوکارییە دەرەکیەکان.

چوارەم: کوشندەیی دابینکردنی چەکی ڕۆژئاوا چۆن بەرزبووەتەوە؟ ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە ناتۆدا بە بەردەوامی پلیکانەکانی پەرەسەندنیان بەرزکردووەتەوە لە ناردنی چەکی پێشکەوتووتر بۆ ئۆکرانیا، لە هەر هەنگاوێکدا نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە ئەگەری وروژاندنی وەڵامێکی ڕووسیا دەربڕیوە کە شەڕەکە فراوانتر دەکات، بەڵام سەرەڕای ئەوەش چەندین جار هێڵی سووری پێشتر ڕاگەیەندراو دەبڕن.

بۆ یارمەتیدان لە ڕوونکردنەوەی دۆخەکە لەسەر زەوی، هێزی ئەرکی جەنگی بێلفەر ڕووسیا و ئۆکرانیا کارتێکی ڕاپۆرتیان دروستکردووە کە لە پێوەرە سەرەکییەکان و سەرچاوە گشتیەکانەوە وەرگیراون.هەفتانە نوێ دەکرێتەوەو لە ماڵپەڕی (ڕوسیا ماتەرز) بڵاودەکرێتەوە کە کۆمەڵە پێشنیارێکی بۆ باشتر بەدەستەوەدانی زانیارییەکانی جەنگی نێوان ئەم دوو دەوڵەتەتێدایە،کە هەشت خاڵی بەدواداچوونی حاڵەتی جەنگی لەخۆ گرتووە لەوانە بگۆڕانی خاک (لەوانەش نەخشەکان)، قوربانییە سەربازییەکان، کوژرانی مەدەنی، لەدەستدانی ئامێرە سەربازییەکان، ئاوارەبوونی مەدەنییەکان، پچڕانی ئابووری، زیانەکانی ژێرخانی و پشتیوانی جەماوەری. 

بۆ هەر یەکێک لەم حاڵەتانەی سەرەوە کە ئاماژەمان پێداون ئەو نوسەرانەی ناومان بردون تاڕادەیەکی زۆر توانیویانە پێوانەیەکی نزیکەی لەسەر دۆخەکە بەداتایەکی دروست بخەنە بەردەستمان، کە سەرەڕای سنوورەکانیان،بەڵام تێڕوانینێک بۆ کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر ڕووسیا و ئۆکرانیا دەخەنەڕوو.

هەرچەندە ئەو داتایانەی نوسەران باسیان کردووە چەندین هۆکار لەخۆناگرێت کە لە هەڵسەنگاندنی دۆخی شەڕدا پێویستن، ئەویش لەبەرئەوەی نەیانتوانیوە زانیاریی جێی متمانە لەبارەیانەوە بدۆزنەوە.

 هەرچەندە زۆرێک لە سوودەکانی ئۆکرانیا دیارن بەڵام ژماردنیان قورسترە، لەوانە مۆڕاڵ، سەرکردایەتی سەربازی و باڵادەستی لە شەڕی زانیاریدا. 

هەروەها ئەو ڕاستییەی کە سەرکەوتنی تاکتیکی ڕووسیا لە بەرەکانی شەڕدا ئێستا وایکردووە کە ١١%ی زیاتری خاکی ئۆکرانیا لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بێت، نابێت ئەو ڕاستییە تەمومژاوی بکات کە لەسەر تەختەی شەترەنجیی نێودەوڵەتی گەورەترە، داگیرکردنی پوتین بۆ ئۆکرانیا هەڵەیەکی ستراتیژی گەورە بووە. گەورەترین سەرکەوتنەکانی پوتین لە بەدەستهێنانی پێچەوانەی ئەوەی کە مەبەستی بووە لەبری ئەوەی ئۆکرانیا لەسەر نەخشەکە بسڕێتەوە، هەستی ئۆکراینییەکانی بۆ ناسنامەی خۆیان بەهێز کردووە و ئۆکرانیای کردووە بە ئیلهامبەخشێک بۆ جیهان.

 

لەبری ئەوەی ناتۆ تێکبدات، هەستی ئەرک و ئیرادەی خۆی بۆ بنیاتنانی توانا سەربازییەکان زیندوو کردووەتەوە بۆ ڕێگریکردن یان شکستپێهێنانی هەر هەڕەشەیەکی داهاتووی ڕووسیا. 

لەبری ئەوەی هاوپەیمانی ترانزاتلانتیک تێکبدات، وەڵامێکی ڕۆژئاوایی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا وروژاند کە وایکردووە بەهێزتر بێت لەوەی لەدوای جەنگی سارد بەرز بۆوەوە، هەڵبژاردنی ئەوروپا بۆ کۆتاییهێنان بە پشتبەستن بە نەوت و گازی ڕووسیا، نەک هەر ڕووسیای ناچار کردووە بەدوای بازاڕی نوێدا بگەڕێت کە ناچار بووە بەرهەمەکانیان بە داشکاندن بفرۆشن، بەڵکو ئەو کاریگەرییە جیۆپۆلەتیکییەی ڕووسیای لەناوبردووە کە ڕۆژێک وابەستەیی ئەوروپا دابینی دەکرد. 

حکومەتی ڕووسیا توانی ڕووبەڕووی کاریگەرییە کورتخایەنەکانی سزا بێوێنەکان بێتەوە، بەڵام لە درێژخایەندا ڕووسیا لەوە هەژارتر دەبێت کە دەبوو. وە لەبری ئەوەی فەرمان بەو ڕێزە بکات کە بە شێوەیەکی شەخسی ئارەزووی دەکات، پوتین خۆی کردووە بە سەرۆکێک لە ڕۆژئاوادا کە ڕوویەکی خراپی هەیە.

سەرچاوەکانی ئەو زانیاریانەی لێرەدا باسکراون بریتین لە بابەتی ڕووسیا، پەیمانگای لێکۆڵینەوە لە جەنگ، ئۆریکس، نەتەوە یەکگرتووەکان، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، لێدوانی فەرمی حکومەتەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئۆکرانیا و ڕووسیا و ڕاپۆرتە گشتیەکانی دیکە. نەخشەکانی ڕاپۆرتەکان بۆ گۆڕانی خاک کە هەفتانە نوێ دەکرێنەوە، وێنەیەکی خێرا لە سەنگەرەکانی شەڕ نیشان دەدەن.

بەدواداچوون بۆ ئەم پێوەرە سەرەکییانە یارمەتیدەرە بۆ ڕۆشنکردنەوەی ڕاستییە گەرمەکان سەبارەت بە پێشهاتەکانی شەڕی سەر زەوی لە ساڵی ڕابردوودا. لەم پێنج خاڵەدا ڕۆشنایی دەخەینە سەر دەرئەنجام و تێچووی یەک ساڵی شەڕ لە ئۆکرانیادا.

یەکەم: 11% زیاتری خاکی سەروەری ئۆکرانیا لە دوای لەشکرکێشییەوە لەلایەن ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە (7%ی ئۆکرانیا پێش ساڵی 2022 لەژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادا بووە، لە کریمە و دۆنباس

دووەم: زیاتر لە 200 هەزار سەربازو 19 هەزار هاووڵاتی مەدەنی (کوژراون یان بە سەختی بریندارکراون.

سێیەم: 31%ی ئۆکراینییەکان لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون.

چوارەم: 35% ئەو بڕە پارەیەی کە بەرهەمی ناوخۆیی ئۆکرانیا لە دوای لەشکرکێشییەوە دابەزیوە.

پێنجەم: 40% ژێرخانی کارەبای ئۆکرانیا لەناوچووە یان داگیرکراوە.

لەکۆتاییدا دەتوانین بڵێین:چەندین دەزگای ڕاگەیاندن بانگەشەيان کردووە کەپاشەکشەکردن لە بەخموت ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئۆکرانیا دۆڕاوە.دەستپێشخەرییەکە دوای چوار مانگ لە پێشکەوتنی بەردەوام. بە سەیرکردنی ژمارەکان، ڕوونە کە هێرشی دژە هێرشی ئۆکرانیا دوای ڕزگارکردنی خێرسۆن لە 11ی تشرینی دووەمدا، هێزی لەدەستداوە.لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٢٤ی شوبات، پێویستە هەنگاوێک بچینە دواوە بۆ بینینی وێنە گەورەکە.

 ئێستا ڕووسیا 18%ی خاکی ئۆکرانیای لەخۆگرتووە کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانپێدانراوە لەنێویاندا کریمیا، بەرخۆدانی ئازای ئۆکرانیا لە دژی دەستدرێژی ڕووسیا پێشڕەوییەکانی ڕووسیای بۆ سەر کیێڤ ڕاگرت و ڕووسیای لە 12%ی دیکەی ئۆکرانیا دەرکرد، بەڵام هێرشی دژە هێرشی ئۆکرانیا خاو بووەتەوە لەگەڵ چەسپاندنی پێگەکانی ڕووسیا. یەک لەسەر سێی خەڵکی ئۆکرانیا بەهۆی شەڕەوە ئاوارەبوون و هەزاران کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ئابووری ئۆکرانیا لە ساڵی 2022دا بە ڕێژەی 35% بچووک بووەتەوە.

چارەنووسی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا تا ئێستا نادیارە و ڕێگایەکی ڕوون بۆ ئاشتی لە ئارادا نییە، بەڵام شوێنی ئۆکرانیا لەسەر نەخشەی ئەوروپا لە ساڵی 2030دا بەهۆی چەندین هۆکارەوە لە قاڵب دەدرێت کە گرنگترن لەوەی شەڕەکە لە کوێوە وەستاوە، جا چ لەسەر هێڵی ئێستا بێت، یان دوای ئەوەی ئۆکرانیا ئەو خاکەی ڕزگارکردووە کە ڕووسیا لە 24ی شوباتەوە دەستی بەسەردا گرتووە، یان دوای ئەوەی پوتین سەربازەکانی کۆنترۆڵی پاشماوەی دۆنباسیان هەیە. 

ئۆکراینییەکان بۆ ئازادکردنی هەر بستێک لە خاکی ئۆکرانیا دەستبەرداری بانگەشەى خۆیان نابن، هەروەها نابێت کەس گومانی لەوە هەبێت، کە ئۆکرانیەکان هەوڵەکانی پوتین یان بۆ سڕینەوەی خاکەکەیان لەسەر نەخشەکە شکست پێهێناوە، هەروەها تێچووی کارە چەواشەکارییانەی پوتین زۆر زیاترە لە هەر سوودێک کە ڕەنگە لە درێژکردنەوەی خاکی کۆنترۆڵکراوی ڕووسیادا بەدەستیهێنابێت.

هەربۆیە بەشێوەیەکی واقیعی ئەگەر پرسیارێک ئاڕاستەی داهاتووی ئۆکرانیەکان بکەین. ئایا لە کۆتایی شەڕەکەدا ئۆکرانیا وەک نەتەوەیەکی ئازاد و سەربەخۆ و زیندوو دەمێنێتەوە؟

ناتۆ دەبێت، بەهێزتر لەوەی کە لە چەندین دەیەی ڕابردوودا بووە و باشتر چەکدار کراوە بۆ ڕێگریکردن لە دەستدرێژییەکانی داهاتووی ڕووسیا، کار بۆئەوە بکات ئەو شەڕە ئەتۆمیەیە کە ڕووسیا مەبەستێتی هەڵبگیرسێت ڕوونەدات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین