فەلەستین، ئاشتی و نەتەوە یەکگرتووەکان
نوچە نێت
نوسینی: چنوور جەعفەر شارباژێری
پشت بەستن بەو لێدوان و ڵێکۆڵینەوانەی لە چەند ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی سیاسی لەسەر دۆخی ئێستای فەلەستین- ئیسرائیل قسەیانکرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەتایبەت هەڵوێستی ووڵاتانی جیهان لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان. ڕۆشنایی دەخەینە سەر جۆری دانپێدانانەکەیان بە دەوڵەتی فەلەستین دا.
لە کۆبوونەوەی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNGA) کە لە نیویۆرک ئەنجامدرا، ڵێکۆڵەران وتارەکانیان لەسەر پەرەسەندنی قەیرانەکانی غەززە و پرسی چارەسەرنەکراوی فەلەستین چڕکردووەتەوە، هاوکات باسیان لەو پرسانە کردووە، کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر وڵاتەکانیان و سەقامگیری ناوچەکە هەیە.
دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستین لەلایەن (دە) ووڵاتی دیکەوە لە نێوان ٢١ بۆ ٢٢ی ئەیلول – پەیوەستبوون بە ١٤٨ وڵاتی دیکە (لەوانەش کورسی پیرۆز) کە لە ساڵی ١٩٨٨ەوە کاری کردووەو لەڕێگەی هەوڵەکانیەوە، زاڵ بووە بەسەر کۆدەنگیەکی گشتی نێودەوڵەتیدا، ئەم کردەوەیەشی بۆتە هۆکاری کاردانەوەی توندی ئیسرائیل و ئەمریکا.
جێگای سەرنجە، ئەم دانپێدانانەی دوای کە لەلایەن زلهێزە گەورەکانی ڕۆژئاواوە هاتووە، سەبارەت بە ووڵاتی فەلەستین، وەک فەرەنسا، شانشینی یەکگرتوو، کەنەدا و ئوسترالیا، کە هەموویان هاوپەیمانی دێرینی ئیسرائیلن. هەندێکی دیکەش لەوانە ئیتاڵیا، دانیمارک و هۆڵەندا، ئاماژەیان بە نیازی خۆیان کرد بۆ شوێنکەوتنی بڕیارەکەی سەرەوە کە ئاماژەمان پێداوە، هەرچەندە لە ژێر بارودۆخێکی وەک هەڵوەشاندنەوەی حەماس و ئازادکردنی بارمتەکاندا. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وەک لە ووتارەکەی کە لە ڕۆژی هەینی ئەنجامیدا لە بارەگای سەرەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەم شەپۆلەی لە دانپێدانانەکانی وەک ئیمتیازێک بۆ حەماس ڕەتکردەوە.
هەروەها لە لایەنی فەلەستینیشەوە، مەحمود عەباس، تەنها پەیامێکی ڤیدیۆیی نارد، بەو پێیەی شاندەکە ڤیزەی چوونە ناو ئەمریکایان پێ نەبووە. هەرچەندە عەباس، ئیدانەی خۆی دووپاتکردەوە بۆ ڕووداوی ٧ی ئۆکتۆبەر، و جەختی لەوە کردەوە کە حەماس، نابێت ڕۆڵی هەبێت لە ئایندەی حوکمڕانی فەلەستین، لەهەمانکاتیشدا ئەوەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەیکات تاوانی جەنگە و تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە.
هەرچەندە پێشتریش لە ٢٢ی ئەیلولدا عەباس، داوای لە حەماس کردبوو چەک دابنێت.
لەلایەکی دیکەوە ئەمریکا بە داڕشتنی "پلانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و غەززە" کە لە ٢١ خاڵ پێکهاتووە، وەڵامی داونەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ٢٣ی ئەیلول لەگەڵ نوێنەرانی عەرەب و ئیسلامی تاوتوێی کردووە و پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە فەرمی پەردەی لەسەر لابدرێت.
سەبارەت بە بۆجوونی سەرکردەکانی نوێنەرانی ئەنجوون لەبەرامبەر سەرکردەکانی تر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەنجومەنەکە بەشێکی بۆ تیشک خستنە سەر نیگەرانییەکانی ڕۆڵی ئەنجوومەنەکە دابین کردبوو. لەوانە هاتنی (ئەحمەد شەرع)، سەرۆک کۆماری سوریا بۆ نیویۆرک بە کۆتایی هاتنی گۆشەگیریی نێودەوڵەتی درێژخایەنی وڵاتەکەی وەسف دەکرێت. هەرچەندە لە ٢٤ی ئەیلول، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە یەک ملیۆن پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە وولاتەکەیان، لەگەڵ ئەوەشدا (شەرع) وتارەکەی خۆی بەکارهێنا بۆ ئیدانەکردنی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سوریا. کە لە دوای شەرع، جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان ئیدانەیەکی هاوشێوە ئاراستەی ئیسرائیل کرد و، داوای دەستبەجێ کشانەوەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلی کرد لە کەرتی غەززەدا. هەروەها میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئەلسانی، بە هەمان شێوە بۆردومانەکەی ئیسرائیلی لە ٩ی ئەیلولدا بۆ سەر سەرکردەکانی حەماس لە ووڵاتەکەیدا، بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان ئیدانە کرد و هۆشداریدا لەوەی کە "لێبوردەیی پێشێلکارییەکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان یەکسانە بە تەحەمولکردنی یاسای جەنگەڵەکان".
لە کۆتاییدا، لە ٢٤ی ئەیلولدا، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران دووپاتی کردەوە کە ئێران هەرگیز بەدوای چەکی ئەتۆمیدا نەهاتووە، ئەمەش لە دوایین هەوڵدا بۆ ڕێگریکردن لە گەڕاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان کە چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بێتە ئەنجام.
داننان بە دوو گەل، دوو دەوڵەت: کێ هەردووکیان دەناسێتەوە؟
هەربۆیە بە بڕوای ئێمە داننان بە فەلەستین: تەنانەت ئەگەر کردەوەیەکی ڕەمزیش بێت دەتوانێت جیاوازی دروست بکات، هەرچەندە دانپێدانان بە فەلەستین کۆتایی بە قەیرانەکانی غەززە ناهێنێت. بەڵام هەروەک سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، کاتێک بڕیاری وڵاتەکەی ڕاگەیاند لەسەر دۆخی فەلەستین، جەختی لەسەر سروشتی سەرەکی ڕەمزی ئەم هەنگاوە کردەوە. لەبەرامبەریشدا ناتانیاهۆ بە توندی تیشکی خستە سەر دۆخی نالەباری تەلئەبیبی پایتەختی ووڵاتەکەی، هەربۆیە داننانی سێ دەوڵەتی کۆمانوێڵس بە فەلەستین دا لەیەک کاتدا ( بەریتانیا، ئوسترالیا، کندا) بووە هەڵوێستێکی مێژووی لەنێوان گروپی حەوت دەوڵەتە بەهێزەکەی جیهانەوە، کە سیانیان هەڵوێستی ئاشکرای خۆیان راگەیاند لە بەرامبەر داننان بە دەوڵەتی فەلەستین دا. کە ئەمەش دەبێتە هۆکاری گۆشەگیرتر بوونی ئیسرائیل بەتایبەت پاش ئەوەی کەسایەتی یەکەمی جیهانی وەک دۆناڵد ترەمپ، خاڤیێر میلی، ڤیکتۆر ئۆربان پشتیوانی بڕیارەکەیان دەربریوە، ئەگەر ڕەمزیش بێت دەتوانێت قورسایی بەرچاوی هەبێت و جیاوازی دروست بکات.
هەربۆیە دانپێدانانی نێودەوڵەتی بۆ بە دەوڵەتبوونی فەلەستین هەرچەندە دیاردەیەکی نوێ نییە، چونکە زیاتر لە ١٤٠ وڵات پێش کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم هەفتەیەدا پێشتر ئەو کارەیان کردووە، هەرچەندە دانپێدانانەکانی ڕابردوو گۆڕانکارییان لە واقیعدا دروست نەکردووە، بەلام لەهەمانکاتیشدا بەڵگەیەکی دیکەیە بۆ شکستی سیاسەتەکانی نەتانیاهۆ، چونکە ئیسرائیلییەکان پێشبینی ئەم دانپێدانانەیان نەدەکرد تا بتوانن لۆبیەکە بۆ خۆیان دروست بکەن لەدژی ئەم بڕیارانە. چونکە ئەو ووڵاتانەش کە خۆیان بە هاوپەیمانی ئیسرائیل دەزانی پشتگیری ئەم بڕیارەیانکرد لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
هەربۆیە زۆرێک لە ئیسرائیلییەکان پێشهاتەکانی ئەم دواییە، وەک بەڵگەیەکی دیکەی سیاسەتە شکستخواردووەکانی نەتانیاهۆ دەبینن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە یارمەتیدانی ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان بۆ گواستنەوە لە واقیعی شەڕەوە بۆ ئاشتیسازی.
لەلایەکی تریشەوە ئەم دانپێدانانە نیشانەی ئەوەیە کە دۆزی فەلەستین هێشتا زیندووە وسەرکردایەتییەکەی هێشتا قورسایی هەڵدەگرێت.
ئیسرائیل دەڵێت: ''دانپێدانان بە فەلەستین شانبەشانی ئیسرائیل پاداشتی حەماس دەداتەوە''، بە شێوەیەکی پارادۆکسیکال جەخت لەوە دەکاتەوە کە حەماس دژی سازانی خاکییە. لەگەڵ ئەوەشدا حەماس پێشوازیی لە شەپۆلی دانپێدانانی سیاسی بۆ فەلەستین کردووە و زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ فەتح و دوانزە لایەنی سیاسیی دیکەی فەلەستین یەکیانگرتووە، بەمەبەستی پابەندبوونیان بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین، کە ئەم ڕێکخراوە جەخت دەکاتەوە لەڕێگای هەڵبژاردنەوە، دەوڵەتی فەلەستین دابمەزرێت، لەسەر بنەمای سنووری پێش ٤ی حوزەیرانی ١٩٦٧ کە بەمەش ئیسرائیل لە خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین جیادەکاتەوە.
هەرچەندە دەبوو ‘جاڕنامەی پەکین’ کە لە (٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٤) دەرکرا، بنەمای کۆتاییهێنانی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر غەززە دابین بکردایە، بەڵام ئەو ووڵاتانەی ئەمڕۆ فەلەستینیان ناسیوە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ فەلەستین مەرجدارە بە دوورخستنەوەی حەماس، نەک تەنها لە حوکمڕانی، بەڵکو لە بزووتنەوەی نیشتمانی مێژوو و ئەزموون لە ناوچەی کێشە لەسەرەکانی دیکەش لەگەڵ فەلەستینی یەکان. کە ئەمەش یەکێکە لە نیشانە ئاڵۆزەکانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان کە لەسەر حسابی ئاشتەوایی نیشتیمانی دروست دەبێت، بەڵام جۆری پەیوەندییەکان ئالۆزتر دەکات، چونکە دۆزی نەتەوەی هێشتا وەستاوە لەسەر بنەما و سەرکردایەتیەکانی فەلەستین لە ڕێگای دەزگاکانیانەوە.
لەلایەکی ترەوە جیاوازی بەرچاو دەبینرێت لە جۆری دانپێدانانەکان لەلایەن ووڵاتانی خاوەن بڕیارەوە کە لای هەندێکیان دانپێدانانەکە ئاماژەیەکی سیاسی هەیە، کە کاریگەرییەکانی بە کردەوەی هاوبەشی نێوانیان بەستراوەتەوە بۆ نموونە (ئیتالیا و ئەڵمانیا) لانیکەم لەسەر بەرەی ئەوروپین. بڕیارەکەی ئەڵمانیا بە ڕەچاوکردنی بارێکی ئەخلاقی تەماشا دەکرێت، کە وەک ڕەنگدانەوەیەکی بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیەتی بەرامبەر بە هۆلۆکۆست نیشان دەدات. بەڵام خۆبەدوورگرتنی ئەڵمانیا لە داننان بەفەلەستین، هەستێکی تاوانباری وای لای بەرلین دروست کردووە، کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداری دەکات لە پاکتاوکردنی نەتەوەیی ئیتالیادا.
هەروەها نەمانی بریاری فرەلایەنی لە ئەنجوومەنی نیشتیمانی، و سیستەمی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای یاساکان ڕووبەڕووی هەڕەشەی بوونگەرایی دەبێتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە چاودێران بەردەوام دووبارەی دەکەنەوە. پێیان وایە کەنەمانی بڕیاری فرەلایەنیە، بەهۆی وەرینی ئەو ڕێسا و بنەما و پەیماننامە و ڕێکخراوانەوەیە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە سەریان هەڵدا، لەگەڵ میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک پایەی ناوەندی خۆیان.
چونکە پێیان وایە هۆکاری دەستنیشانکردنیان دەگەڕێننەوە بۆ لاوازبوونی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، لەگەڵ پێشێلکردنی بنەما بنەڕەتییەکانی سەروەری دەولەت، هەربۆیە سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزم و پۆپۆلیزم و هتد.. بوونە هۆی ئەوەی کە ئەمڕۆ لە غەززە دەبینرێت و وەک تاقیگەیەکی توندڕەوی ناوخۆیی و بیانی نەزمێکی نوێی جیهانیمان پێشکەش دەکەن، ودەیانەوێت خۆیان بسەپێنن بەسەر ئەو جیهانەی کە مەبەستیانە جیهانێک کە دەیانەوێت بە یاسایەکی نوێ بەڕێوەی ببەن و تەنانەت لەم بڕیارانەشیاندا هەوڵی شاردنەوەیشی نادەن.
هەربۆیە بەمە دەوترێت یاساکانی جەنگەڵ و بێدەنگی، لەڕێگای هاوبەشی زۆرێک لە حکومەتە ئەوروپییەکان و عەرەبییەکان لەگەڵ ئەو ئەهریمەنانەی کە هەموو جیهان لە غەززەشدا دەیبینن بەشدارن لە لەناوبردنی فرەلایەنی وپێکەوەژیانی گەلان، تەنانەت لەلایەن هەمان ئەو حکومەتانەش کە بانگەشەی بەرگریکردن دەکەن لە غەززە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment