سەرۆکی سی ئای ئەی: پلانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران بۆ چڕی 90% چەند هەفتەیەکی ماوە ئێران

نوچەنێت

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (سی ئای ئەی) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئێران گەیشتووەتە توانای بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ٩٠% لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا. دەشڵێت: بەرنامەی مووشەکی ئێران، کە ئەگەر تەواو بێت، توانای هەڵگرتنی کەڵاوەی ئەتۆمی هەیە.

رۆژی یەکشەممە ٢٦ی فێبریوەری، ویلیام برنز، سەرۆکی رێکخراوی سی ئای ئەی، بە پەیامنێری تۆڕی هەواڵی سی بی ئێس، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا رێبەرانی کۆماری ئیسلامی، بڕیاری بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمییان داوە، رایگەیاند: "بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی کە لەبەردەستماندایە، پێیان وایە کە رێبەری کۆماری ئیسلامی تا ئێستا بڕیاری دەستپێکردنەوەی بەرنامەی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی، کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٣دا راگیرا، نەداوە.

برنزی سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە راپۆرتەکان، سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئاستی پیتاندنی چڕیی یۆرانیۆم تا ئاستی ٨٤٪، گوتی: ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆمدا زۆر پێشکەوتووە و "ئەگەر بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بیانەوێت ئەم قۆناغە تێپەڕێنن، چەند هەفتەیەکیان ماوە بۆ گەیشتن پیتاندنی یۆرانیۆم بە چڕی ٩٠%".

سەرۆکی رێکخراوی سی ئای ئەی جەختیشی لەوەش کردەوە، کە بەرنامەی مووشەکی ئێران، کە ئەگەر تەواو بێت، توانای هەڵگرتنی کەڵاوەی ئەتۆمی هەیە و زۆر پێشکەوتووە و ئاماژەی بەوەدا "ئەم رێکارانە نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکانی توندتر دەکاتەوە".

پێشتر ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، گەردیلەکانی یۆرانیۆمیان بە چڕیی ٨٤% لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دۆزیوەتەوە.

لە وەڵامی پشکنەرانی ئاژانس دا، گوتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، بێهروز کەمالۆندی، وێڕای رەتکردنەوەی چڕی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاتر لە ٦٠% لە ئێران، گوتی، ئێمە هێشتا ئەو نیازەمان نییە کە پیتاندنی زیاتر بکەین.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین