عێراق نزیكه‌ى چوار ملیار دۆلارى به‌ به‌نزین داوه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

نه‌بیل مه‌رسومى شاره‌زاى ئابوورى ئاشكراى ده‌كات، عێراق له‌ ساڵى 2022 به‌ به‌هاى پێنج ملیار و 299 ملیۆن دۆلار به‌نزین و گازوایلى هاورده‌كردووه‌، رێژه‌ى به‌نزین له‌و هاورده‌كردنه‌ 73% بووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27/ شوبات/2023 نه‌بیل مه‌رسومى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه‌ له‌ ساڵى رابردوو عێراق به‌ بڕى پێنج ملیار و 299 ملیۆن دۆلار به‌نزین و گازوایلى هاورده‌كردووه‌. رێژه‌ى به‌نزین له‌و هاورده‌كراوه‌ 73% بووه‌ و ئه‌مه‌یش وایكردووه‌، نزیكه‌ى سێ ملیار و 873 ملیۆن دۆلار به‌ به‌نزین بدات.

به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى مۆنیتۆر عێراق رۆژانه‌ 32 ملیۆن لتر به‌نزین و 25 ملیۆن لتر گازوایل به‌كارده‌هێنێ، كه‌ ئه‌م بڕه‌ به‌كاربردنه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ به‌رهه‌مى ده‌هێنێ، بۆیه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ى ده‌كات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین