هەولێر و بەغدا لەسەر بودجەى عێراق ڕێککەوتن کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

حکوومەتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى عێراقى فیدراڵ ڕێککەوتوون لەسەر پشکى هەرێم لە پڕۆژەیاساى بودجەى (2023)ـى عێراق.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (28/شوبات/2023) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردەوە، حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکوومەتى عێراق لەسەر پڕۆژەیاساى بودجەى (2023) ڕێککەوتوون.

بەپێى زانیارییەکان، پشکى هەرێمى کوردستان لە پڕۆژەیاساى بودجەى عێراق (12.67%)یە، هەروەها حکومەتى عێراق ئامادەیە شایستە داراییەکانى کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنانى نەوت لە هەرێمى کوردستان بدات.

بەپێى ڕێککەوتنەکەى هەرێم و بەغدا، پشکى هێزەکانى پێشمەرگە لەسەر بودجەى سیادى عێراق دەبێت.

ئەم ڕێککەوتنە لە کاتێکدایە، هەفتەى ڕابردوو، جووتیار عادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، نزیکبوونەوە بەرەوپێشوەچوونى باش لە دانوستاندنەکانى هەرێم و بەغدا هەیە. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین