کتێبی کولتوور

لاڤین عومەر: نوچەنێت

شڤان ئەحمەد،  نووسەرى کتێبی (مامۆستای کاریگەر) دەڵێت، "هەموو مامۆستایەک دەتوانێت سوود لەم کتێبە ببینێت، چونکە بابەتەکانی گشتگیرە، ئەو کەسانەی کە تەتبیقات دەکەن تا مامۆستای زانکۆ هەموو مامۆستایەک دەتوانێت بیخوێنێتەوە."

ئەمڕۆ سێشەممە (28/شوبات/2023) شڤان ئەحمەد نووسەر و مامۆستا، لەلێدوانێکی تایبەتدا، دەرباری کتێبی (مامۆستای کاریگەر) بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "ناوەرۆکی ئەم کتێبە پێکهاتووە لە زۆربەی ئەو پێداویستیانەی، کە پێویستن لە پڕۆسەی وانە گوتنەوەدا بابەتەکانی، بۆ نموونە لە بەڕێوەبردنی پۆلدا مامۆستا پێویستی بەوەیە کە چەند تەکنیکێک بەڕێوە ببات ئەم چەمکە بە باشی بناسێت، جۆرەکانی چین، پلاندانانێکی تر لە پڕۆسەی وانە گووتنەوەدا، چەند بابەتێکیشمان تەرخان کردووە بۆ ئەوە، هەروەها تەکنیکەکانی ناو پۆل چین مامۆستا چۆن بەکاریان بهێنێت چۆن سوودیان لێ وەربگرێت".

بە بۆچوونى نووسەرى کتێبى (مامۆستاى کاریگەر)، ئەم کتێبە جیاوازى هەیە لەگەڵ کتێبەکانى تر، دەشڵێت، "چەند جیاوازییەکی تێدا بەکار هاتووە، راهێنان و وانە گووتنەوە چییە؟ جیاوازی نێوان فێرکردنی گەورەو فێرکردنی بچووک جیاوازییان چییە،  مامۆستا چۆن وانە بڵێتەوە؟ ئەوە یەکێکی ترە لە بابەتەکە کە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ مامۆستایان، چەند پرسێکی تایبەت بە مامۆستایانی قوتابخانە چۆنییەتی پێشخستنی ئاستی قوتابخانە، بەشێوەیەکی گشتی هەرشتێک تایبەت بووبێت بە مامۆستایان ئێمە هەوڵمانداوە لەناو ئەم کتێبەدا جێگەی بکەینەوە، جیاوازییەکی تری ئەم کتێبە ئەوەیە کە ئەمە ئەزموونی خۆمانە، واتە ئەزموونی مامۆستایەکە کە تێکەڵە لەگەڵ پڕۆسەی وانە ووتنەوەی ئێرە و ئاشنایە بە ژینگەی کوردستان، هەوڵمانداوە بابەتانێکیش کە مامۆستایانی ئێمە خوێندییەوە لێی تێبگات، بتوانێت جێبەجێی بکات و شێوازی بەو شێوازی وانە گووتنەوە چۆنە، بەڵام کاتێک کە دەڕواتە ناو کردارییەکەوە دەبینی گرفتی بۆ دروست دەبێت، چونکە ناتوانێت ئەوەی بە تیۆری دەیزانێ بە کرداریش ئەنجامی بدات و ژینگەگەی بۆ بگونجێنێت."

شڤان ئەحمەد سەبارەت بە ئامانجى نووسینى ئەم کتێبە دەڵێت، "ئەوەیە کە مامۆستایان بە گڕو تینێکی زۆرەوە بچنە ناو پۆلەکانی خوێندنەوە، زانستی تر وانە بڵێنەوە بە شێوەیەکی ئاسانتر مامەڵە لەگەڵ فێرخوازەکان بکەن و رێکخستنی ناو پۆلیان هەبێت، ئامانجە سەرەکی و گشتییەکش ئەوەیە مامۆستایان تواناکانیان زیاتربێت لە پڕۆسەی وانە گوتنەوەدا، جگە لەم کتێبە خاوەنی سێ کتێبی ترین ئەوە کتێبی چوارەمە بۆ بواری پەروەردە چاپکراوە".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین