عێراق داهاتی نەوتی شوبات ئاشكرا دەكات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وەزارەتی نەوتی عێراق رايگەیاند، لە مانگی شوبات زیاتر لە 92 ملیۆن بەرمیل هەناردەی دەرەوە كراوە، داهاتەكەیشی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە یەكی ئاداری 2023 وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێكدا داهاتی مانگی رابردووی نەوتی ئاشكرا كرد، كە بڕەكەی حەوت ملیار و 81 هەزار دۆلارە. بڕی نەوتی هەناردەكراویش 92 ملیۆن و 255 هەزار و 610 بەرمیل بووە.

لە راگەیێندراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق هاتووە، لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی 89 ملیۆن و 140 هەزار و 448 بەرمیل رەوانەی دەرەوە كراون. كەچی لە كێڵگەكانی كەركووكەوە بۆ بەندەری جیهانی توركی دوو ملیۆن و 834 هەزار و 393 بەرمیل بووە. تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێكیش 86 دۆلار و 75 سەنت بووە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین