رۆژنامەیەكی عێراقی: هەرێم و بەغدا لەسەر 14% رێككەوتوون کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

رۆژنامەی مەدای عێراقی لە راپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات، كە شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا لەسەر ئەوە رێككەتوون پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق 14% بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە یەكی ئاداری 2023 رۆژنامەی مەدای عێراقی لە راپۆرتێكدا باسی لە بەڕێوەچوونی دانوستاندنی شاندی هەرێمی كوردستان و بەغدا كردووە، لە راپۆرتەكە وەفا محەمەد كەریم بەرپرس لە پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداربووە و گوتی، "ئەو گفتوگۆیانە بە رێككەوتنی مەبدەئی گەیشتوون كە پشكی هەرێمی كوردستان 14 بێت".

لە راپۆرتەكە هاتووە ئەو گفتوگۆیانە تا ئەو وادەیە بەردەوام دەبێت كە لەڕووی دەستوورییەوە بۆ پێشكەشكردنی بودجە بە پەرلەمان دیاری كراوە. عێراق دوایین بودجەی ساڵانەی خۆی لە ئاداری 2021 پەسەندكرد و تا ئێستا هیچ بودجەیەكی تری نییە، هەرێمی كوردستان چەندان جار شاندی خۆی رەوانەی بەغدا كردووە، بۆ ئەوەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی 2023 دیاری بكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین