عێراق وڵاتێکی ئابوری بەهێزە شیکاری ئابوری

پسپۆڕێکی ئابوری:

ئەسعەد مورادی 

پسپۆڕێکی دارایی گشتی رایدەگەیەنێت، ئابووری عێراق زیاتر لەسەر نەوتە، بەڵام ئابوری تەندروست، ئەو ئابوریەیە کە فرە چەشن بێت. دەشڵێت ”ئابوری عێراق ئابورییەکی بەهێزە”.

عێراق بۆ هۆی دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی کە گرنگییان بە ئابوری عێراق نەدواوە سەروەت و سامانی وڵاتیان بەهەدەر داوە لە ئێستادا قەیرانی دارایی تەنگی بە عێراق هەڵچنیووە و بێکاری و هەژاری بێداد دەکات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیش (مستەفا کازمی) پێیوایە عێراق شتێکی نییە بەناوی ئابوری، بەڵکو تەنیا نەوتیان فرۆشتووە و پارەکەیان خەرج کردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د سەباح خۆشناو، پڕۆفیسۆری یاریدەر لە دارایی گشتی لە كۆلێژی بەڕیوەبردن و ئابووری زانكۆی سەڵاحەدین ، لەبارەی دۆخی ئابووری عێراقەوە رایگەیاند: ئابووری عێراق زیاتر لەسەر نەوتە، بەڵام ئابوری تەندروست، ئەو ئابوریەیە کە فرە چەشنە، وەک پیشەسازی، کشتوکاڵی و کەرتەکانی دیکە، کە هەماهەنگ لەگەڵ کەرتی نەوت و دەرهێنان دەبێت گەشە بکات، بە شێوازێکی هاوسەنگ، کە ئابورییەکی بەهێز و تەندروست دەبێت.

د. سەباح خۆشناو دەشڵێت، لەعێراق کۆمەڵێک تەحەدیات، کە رووبەڕووی بووە لە پاش رووخانی رژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣، شەڕی تیرۆر و شەڕی ناوخۆی شیعە و سوننە، وای لێهات، کە عێراق نەتوانێت لە باردۆخێکی سەقامگیر گەشە بکات، چونکە ئابووری هەر وڵاتێک بیهەوێت گەشە بکات دەبێ ئەو وڵاتە لە رووی سیاسی و سەربازییەوە سەقامگیر بێت. بەڵام عێراق ئەمی بە خۆیەوە نەبینیوە تاکو ئێستا.

د. سەباح خۆشناو ئماژە بەوە دەکات، کە ئەو تەحەدیاتانە گەورەن و بۆ ئەوەی ئابووری عێراق، ئابورییەکی تەندروست و بە هێز و هاوسەنگ بێت، پێویست بەوە دەکات لە رووی سیاسی و سەربازییەوە سەقامگیر بێت، ئەوەش دەمێنێتەوە سەر ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکەدا روو دەدات و هەڕەشەکان ساڵ بە ساڵ زیاتر دەبێت و کێشەیەک چارەسەر دەبێت کێشەیەکی دیکە سەرهەڵدەدات؛ ئابوری و سیاسەت دوو رووی یەک دراوە و پەیوەستن بە یەکەوە. کە ئابورییەکی بەهێزت هەبوو سیاسەتێکی هێزیشت دەبێت، ئەگەریش سیاسەتێکی بەهێزت هەبێ ئابورییەکی بەهێزت دەبێ. 

ئەو پسپۆڕەی دارایی گشتی پێیوایە، عێراق لەبەر ئەوەی دەوڵەتە و دامودەزگا و پێگەی خۆی هەیە، دەتوانێ قەرزی نێودەوڵەتی بکات و دەشتوانێت پارەی نوێ چاپ بکات و هەروەها نەوت و گازی هەیە. بۆیە لە رووی بنەماکانی ئابورییەوە وڵاتێکی بەهێزە؛ ئەگەر ئەو گەندەڵی و تەحەدیاتانە رێگری لێنەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین