سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە هەولێر کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فڕۆکەى نێودەوڵەتیى هەولێر گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەلایەن سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لێدەکرێ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (دووى/ئادار/2023) ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە درێژەى سەردانییەکەى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان، گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە پێشوازى لێدەکرێ.

بەپێى زانیارییەکان، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەرێمى کوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

هەروەها ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز وابڕیارە چاوی بە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بکەوێت.

 سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژى (1-3-2023) سەردانى بەغداى کرد،  لەلایەن د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێشوازی لێکرا، دواتریش لەگەڵ سەرۆک کۆمار و بەرپرسانى عێراق کۆبووەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین