سبەی پەرلەمان جارێكی تر چانسی خۆی تاقیدەكاتەوە
نوچهنێت
پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی خستووەتە كارنامەی سبەی "شەممە" كە ئەم هەمواركردنەوەیە مشتومڕێكی سياسى زۆری لەسەرە.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنی سبەی"شەممە" چواری ئاداری 2023 بڵاوكردەوە، كە یەكێك لە بڕگەكانی خوێندنەوەی دووەمە بۆ هەمواركردنەوەی سێیەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق. ماڵپەڕی شەفەق نیوز نووسیویەتی، "سبەی جارێكی تر پەرلەمان بەختی خۆی تاقی دەكاتەوە".
ئەمەیش ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی كە پێشتر پەرلەمان لە 23ی مانگی رابردوو نەیتوانی، خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواركردنەوەكە بكات بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. رەوتی سەدر و سەربەخۆكان و چالاكوان و خۆپیشاندەرانی عێراق، دژ بە هەمواركردنەوەكەن، چونكە فرەبازنەیی لە یاساكە نەماوە و تێیدا سیستەمی سانت لیگۆ پەیڕەو دەكرێت. كەچی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و زۆرێك لە لایەنەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە بۆ تێپەڕاندنی هەمواركردنەوەكە كۆشش دەكەن.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment