سەرۆكایەتی كۆمار: مالیكی بۆ جێگری سەرۆك كۆمار كاندید نەكراوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق روونكردنەوەی لەسەر پێدانی پۆستی جێگری سەرۆك كۆمار بە نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوە و دەڵێ‌، "هیچ فەرمانێكی فەرمی نییە".

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی پێدانی پۆستی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بە نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، شەوی رابردوو سێی ئاداری 2023 عالیە جبووری گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆمار روونكردنەوەی لەسەر ئەم هەواڵە داوە و رەتیدەكاتەوە.

گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆمار دەڵێ‌، "هیچ فەرمانێك نییە بۆ راسپاردنی نووری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆك كۆمار، هیچ شتێكی فەرمیمان لەم بارەیەوە بۆ نەهاتووە". دووپاتیشی دەكاتەوە، "كە ئەو زانیارییە لە بنەڕەتەوە لە سەرۆكایەتی كۆمار بوونی نییە".

نووری مالیكی پێشتر دوو خول سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو، ماوەیەكیش جێگری سەرۆك كۆمار بوو، میدیاكانی عێراق لە چەند رۆژی رابردوو بڵاویان كردەوە كە مالیكی جارێكی تر هەواڵ دەدات ببێتەوە جێگری سەرۆك كۆمار.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین