لە کەرکووک بەرپرسێکى بەرەى تورکمانى ئۆتۆمبێلى خێزانەى پێیدا تەقییەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەرپرسی پێشووى فەرمانگەى پاسەوانیى بەرەى تورکمانى لە ماڵەکەى خۆیدا بە هۆى تەقینەوەى ئۆتۆمبێلى خێزانەکەى گیانى لەدەستدا. بەرەى تورکمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، کارێکى تیرۆریستى بووە.

ئەمڕۆ هەینى (سێى/شوبات/2023) بە هۆى تەقینەوەى ئۆتۆمبێلى خێزانى ئەحمەد تاهیر ئیسماعیل، بەرپرسی پێشووى فەرمانگەى پاسەوانیى بەرەى تورکمانى لە ماڵەکەى خۆى گیانى لەدەستدا.

بەپێى زانیارییەکانى ماڵپەڕى رووداو، پۆلیسى کەرکووک دەڵێت، رووداوەکە بە هۆى تەقینەوەى تانکى بەنزینى هاوسەرەکەى بووە، بەڵام بەرەى تورکمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، رووداوەکە تیرۆریستییە و بە هۆى بۆمبى لێکندراو بووە.

بەرەى تورکمانى داواى لێکۆڵینەوەى ورد لە فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق و دەزگە ئەمنى و هەواڵگرییەکان کردووە کە وردەکاریى ئەو رووداوە ئاشکرابکەن.

بە هۆى رووداوەکەى ماڵى ئەو بەرپرسەى بەرەکى تورکمانى، جگە لە گیان لە دەستدانى خۆى، ئۆتۆمبێلى خۆى و هاوسەرەکەشى سووتاوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین