بزوتنەوەی گۆڕان لەبەردەم دوو بژاردەدا بیروڕا

تادێت ئەنجامدانی هەڵبژاردن گشتی لە کوردستان دەبێتە ئەمری واقع و جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، کە بەهۆی کاک مەسعودەوە باڵانسی ململانێی نێوخۆیی راگیراوە، ئەگینا زۆربەی حزب و رێکخراوە سیاسییەکانی دیکە لە هەرێم بە تایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان لە دۆخێکی پەرتەوازەی نێوخۆیی سەختدا دەژین. ئەو لایەنانە بەو حاڵەیانەوە و بەو شپرزەییە ناتوانن لەو ماوە کەمەی لەبەردەمیاندایە لەگەڵ دەنگدەرەکانیاندا ئاشت ببنەوە.

مەجید ساڵح

لەم دۆخەتدا «بزوتنەوەی گۆڕان»دا تاکە بژاردەی بەردەمی ئەوەیە بە پیر پرۆژەکەی کاک عوسمانی حاجی مەحمودەوە بچێت و داواکارییەکانی بۆ چاکردن و خستنەوە سەر هێڵی راستی بزوتنەوەکە پەسەند بکات... لەمەشدا سێ لایەن رۆڵی سەرەکی دەبینن:

١. سەرکردەکانی ئێستای بزوتنەوەکە دەبێ لەخۆبورووانە زەمینەی جێبەجێکردنی پرۆژەکەی کاک عوسمان بڕەخسێنن و چەرخی بزووتنەوەکە بدەن بە دەستی کۆمەڵێک رووخساری نوێی بزوتنەوەکە کە لە ماوەی رابردوودا خاوەن هەڵوێست و برۆژەی باش بوون بو ئەم رێبازە.

٢. ئەو هەڵسوڕاوانەی کە لە سەرەتای دامەزراندنی بزوتنەکەوە پێوەی ماندوو بوون و لەم چەند ساڵەی دوایدا بەهەرهۆیەکەوە بووبێت سارد ببونەوە و بەڵام هەردەم لە خەمی بوژانەوەی بزوتنەوەکەدا بوون، لە ئێستادا بێنەوە مەیدان و جەسورانە پرۆژەکانیان بخەنەروو و لەگەڵ کاک عوسماندا هاوکار بن...

٢. کوڕەکانی کاک نەوشیروان قسەکانی خۆیان کە لە دوانامەیاندا بو جڤاتی نیشتمانیان نوسیبوو لە مەیدانی عەمەلدا پراکتیزە بکەن و پرۆژەی کۆمپانیای وشە زیندوو بکەنەوە و لە رێگەی پشتیوانی کردن لە پرۆژەکەی کاک عوسمان و هاوڕێکانی رۆڵ لە زیندوکردنەوەی دوا هەنگاوی سیاسی باوکیاندا ببینن...

بەم هەنگاوانە ئەگەرێک هەیە بۆ هاتنەوە مەیدانی بزوتنەوەی گۆڕان، دەبا هەمومان پشتیوانی پرۆژەکەی کاک عوسمان بین و گوشار بۆ جێبەجێکردنی بکەین، چونکە بەپێچەوانەوە ئەستەمە چیتر بتوانرێت بزوتنەوەکە بخرێتەوە سەرپێی خۆی و لە شکستی ئەم بزوتنەوەشدا میژوو رەحم بەکەس ناکات...

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین