ئەمەریکا و ئیسرائیل لەباری بەرپەرچدانەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆ دەکەن ئێران

نوچەنێت

مارک میلی، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا بەسەردانێک گەیشتە ئیسرائیل و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئەو وڵاتە سەبارەت بە هەڕەشەکان و پێشگرتن لە دەستخستنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە گفتوگۆی کرد.

یواف گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، دیدارەکەی لەگەڵ مارک میلی بە دیدارێکی "گرنگ" ناوبرد و رایگەیاند: تاوتوێی هەڕەشەکانی ئێرانمان بۆ سەر ئیسرائیل و ناوچەکە و جیهان کرد و جەختم لەسەر گرنگی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ «رێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی» لەلایەن ئێرانەوە کرد.

بڕیارە لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی ئیسرائیل بکات.

لەلایەکی دیکەوە، ئاکسیۆس بڵاویکردەوە، وەزیری کاروباری ستراتیجی و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، بەنیازن هەفتەی داهاتوو گەشت بۆ ئەمریکا بکەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەمریکا، سەبارەت بە هەماهەنگی دژی کۆماری ئیسلامی.

لە کاتێکدا کاربەدەستانی ئیسرائیل هۆشدارییان داوە، سەبارەت بە دەستڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی. هەروەها دۆزینەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو کە بە چڕیی نزیکەی ٨٤٪ لە بنکەی ئەتۆمی فردو، نیگەرانییەکانی جیهانی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران چڕتر کردووەتەوە.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین