لە ئێران هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان زۆربەی شار و شارۆچکەکانیشی گرتۆتەوە ئێران

نوچەنێت

رۆژی شەممە ٤ی مارس، هێرشە کیمیاییەکان بۆ سەر قوتابخانەکان بەتایبەتی قوتابخانەکانی کچان لە ئێران، بەردەوامی هەبووە و باس لە ژەهراویبوونی ٤٤ قوتابخانەی سەرەتایی و ئامادەیی کچان بڵاوکراوەتەوە و لە ئەنجامدام ژمارەیەکی زۆر قوتابی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

سێ مانگ بەسەر ژەهراویکردنی زنجیرەیی قوتابیان تێدەپەڕێت، نەک تەنها ئەنجامدەرانی کیمیابارانکردنی قوتابخانەکان دەستنیشان نەکراون، بەڵکو رادەی ئەو هێرشانەش بۆ شارە جیاوازەکانیش فراوانتر بووە.

بەگوێرەی راپۆرتی کۆمسیۆنی تەندروستی و دەرمانی پەرلەمان، جۆری ئەو ماددە ژەهراویانەی لەم هێرشانەدا بەکارهێنراون دەستنیشانکراوە و "تێکەڵەی گازە جیاوازەکانە"، بەڵام ناوی ئەو گازانە و وردەکارییەکانی ئاشکرا نەکراوە.

رۆژی شەممە، مۆرتەزا خاتەمی، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی تەندروستی و دەرمانی پەرلەمان، ناسینەوەی جۆری ژەهری بەکارهاتوو لەو گازەدا راگەیاند، کە لە هێرشکردنە سەر قوتابخانەکاندا بەکارهاتووە و گوتی «رەنگە هۆکاری ژەهراویبوونی خوێندکاران یەک یان تێکەڵەیەک بێت، لە چەند جۆرێکی گاز».

بەڵام کۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە و میدیاکانی هەوڵ دەدەن نەیارەکانیان بە هۆکاری تیرۆری بایۆلۆژی کچانی قوتابخانە بخەنە ئەستۆی نەیاران و دژبەرانی خۆیان. لە نێویاندا، رۆژنامەی کەیهان، لە راپۆرتەکەی رۆژی شەممەدا (ئەمڕۆ)، باسی لە ژەهراویکردنی زنجیرەیی لە ژێر ناونیشانی "قۆناغێکی نوێی  شەڕی تێکەڵاوی رۆژئاوا و هاوپەیمانە ناوخۆییەکانیان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران" کردووە.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین