ماڵپەڕێكی ئەمریكی: جارێكی تر عێراق پێشێلی دەستوور دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا دەڵێ‌، بە قەدەغەی هاوردەكردنی خواردنەوە كحولییەكان عێراق پێشێلی دەستوور دەكات و رەچاوی جۆراوجۆری پێكهاتە عێراقییەكان ناكات، بۆیە لە دادگای فیدڕاڵی تانە لە بڕیارەكە دەدرێت.

ئەمڕۆ پێنجی ئاداری 2023 ماڵپەڕی كەناڵی حوڕەی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا باس لە بڕیاری قەدەغەكردنی خواردنەوە كحولییەكان دەدات و ئاشكراشی دەكات پەرلەمانتارانی مەسیحی لە پەرلەمانی عێراق تانە لە بڕیارەكە دەدەن، كە بڕی پێبژاردنی 10 تا 25 ملیۆن دینار وەك سزا بۆ هەر كەسێك داناوە كە سەرپێچی بڕیارەكە بكات.

یەحیا كوبەیسی توێژەری سیاسی لە لێدوانێكی بۆ كەناڵەكە باس لەوە دەكات ئەو بڕیارەی عێراق لەسەر قەدەغەكردنی خواردنەوە كحولییەكان داویەتی، پێشێلی ئازادییە كەسییەكان دەكات كە لە دەستووری عێراق هاتووە، دەشڵێ‌، "دەستووریش رێگە نادات یاساییەك دابنرێت كە دژ بە ماف و ئازادییە سەرەكییەكان بێت". كوبەیسی پێیوایە، "ئەو مادە یاساییە پێشێلی راستی جۆراوجۆری ئاینیش لە عێراق دەكات".

دوێنێ‌ عێراق بڕیاری قەدەكردنی خواردنەوە كحولییەكانی خستە بواری جێبەجێكردنەوە كە ئەمەیش ناڕەزاییەكی سیاسی و جەماوەری لێكەوتەوە، میسال ئالووسی سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشوو ئەم بڕیارەی بە لاساییكردنەوەی ئێران زانی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین