نەتانیاهۆ لەوەڵامی رافایل گەڕوسی: هێرش ئەنجام دەدەین ئێران

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، رۆژێک دوای قسەکانی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە تاران، کە هێرشی سەربازی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتان "نایاساییە"، ئەو قسانەی بە "نەگونجاو" زانی.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز و بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاهۆ، لە کۆبوونەوەی کابینەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی مارس رایگەیاند: رافایل گەڕوسی، کەسێکی شایستەیە، بەڵام لێدوانی "ناشایستە"ی داوە.

ناتانیاهۆ پرسیار دەکات و دەڵێت، ئاماژەی ئەو کام یاسایه؟ ئایا ئێران کە بە روونی دەیەوێت لەناومان ببات، مافی ئەوەی هەیە کە ئامرازی خوێنڕشتنی ئێمەی هەبێت؟ ئایا بەرگریکردن لە خۆمان حەرامە؟

رافائیل گەڕوسی، کە لە سەروبەندی کۆبوونەوەی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، لە رۆژی ٤ی مارس، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، لە تاران، لە وەڵامی رۆژنامەنووساندا سەبارەت بە کاریگەری "ئەمریکا و ئیسرائیل" لەبارەی ئەدای ئاژانسەکە و راپۆرتەکانی لە پێوەندی لەگەڵ ئێران و هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران رایگەیاند "هەر چالاکییەکی سەربازی دژی وێستگە ئەتۆمییەکان بە تەواوی ئیدانەکراوە و نایاساییە و لە دەرەوەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانە". 

بەڵام سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە وەڵامی لێدوانەکەی رافایل گەڕوسیدا، دەڵێت، روونە کە ئێمە مافی بەرگریکردنمان لە خۆمان هەیە، روونە کە ئێمە ئەم کارە دەکەین.

بە گوتەی نەتانیاهۆ، ئیسرائیل "ئەم کارە بە ئەنجامدانی کۆبوونەوە و کردەوەی ٢٤ کاتژمێری، کە ئێرە شوێنێکی گونجاو نییە بۆ دەربڕینی، ئەنجام دەدات".

 نەتانیاهۆ، بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی بە "گەورەترین هەڕەشەی ژیان" بۆ سەر بوونی ئیسرائیل ناوبرد و رووبەڕووبوونەوە لەگەڵی بە "گەورەترین ئەرکی ژیانی" ناوبرد.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین