شا عەبدوڵڵا: میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سوریا بازرگانی ماددەی هۆشبەرن ئێران

نوچەنێت

شای ئۆردۆن لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بەدرێژایی سنوورەکانی لەگەڵ سوریا، کە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت، پێویستی بە یارمەتی هەیە.

بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن، گەشتەکەی لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا، بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ نیشاندانی پشتیوانییە لە هاوپەیمانەکانی واشنتۆن لە ناوچەکە لە بەرامبەر ئەو مەترسییە پەرەسەندووەی ئێران دروستی دەکات. 

بەرپرسێکی ئوردنی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە ٥ی مارس، شا عەبدوڵڵا، شای ئوردن گفتوگۆیەکی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە جێگیرکردنی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە باشووری سوریا و نیگەرانییەکانی عەممان سەبارەت بە دۆخەکە کردووە و داوای یارمەتی کردووە.

ئۆردۆن پێی وایە گروپە میلیشیاکانی هاوپەیمانی تاران، هۆکاری سەرەکی قاچاخی ماددەی هۆشبەرن لە سوریاوە بۆ ئەم وڵاتە و هەوڵ دەدەن لە رێگەی ئوردنەوە بگەنە بازاڕە دەوڵەمەندەکانی کەنداوی فارس.

ئوردن هەم شوێنی مەبەست و هەم رێگای سەرەکی ترانزێتی ئەمفیتامینە هەرزانانەی دروستکراوی سوریایە بۆ وڵاتانی دەوڵەمەند بە نەوتی کەنداوی فارس.

بەرزبوونەوەی بەرچاوی حاڵەتەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان وایکردووە، ئوردن یاساکانی سوپاکەی بۆ شەڕکردن لە ناوچە سنوورییەکان بگۆڕێت و لەمڕووەوە دەسەڵاتی زیاتری بەو سوپایە بەخشیوە.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین