شەپۆلێکى بارانبارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کەشوهەواى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و دەڵێت، دابارین لە چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (شەشى/ئادار/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردەوە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و هەورە، هەروەها بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵ بەهۆی زیاد بوونی خێرایی با لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری خێرایی با و تۆزو خۆڵ کەم دەبێتەوە.

سەبارەت کەشوهەواى سبەى سێشەممە دەڵێت، نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری خۆرهەلاتی هەرێم وە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەشێوەی تاوەباران و هەورە بروسکە دەبێت.

بەپێى پێشبینییەکەى کەشناسى هەرێم، لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ دابارین دەوەستێ و کەشەکە جێگیر دەبێتەوە. نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر دەبێت وە ئەگەرى بارینى تەرزە لە هەندێ ناوچەى سنوورى پارێزگاى سلێمانى .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین