زانایه‌كى ئه‌مریكى: جه‌نگى عێراق كه‌موكوڕى بیركردنه‌وه‌ى ئه‌مریكاى ده‌رخست
نوچه‌نێت
جۆن مۆله‌ر كه زانایه‌كى به‌ناوبانگه له زانكۆى ئۆهایۆى ئه‌مریكى شیكارییه‌كى له‌سه‌ر هه‌ڵه ستراتیژییه‌كانى ئه‌مریكا بڵاوكردووه‌ته‌وه و دوێنێ شه‌ممه 27ى ئادار راپۆرته‌كه‌ى له ماڵپه‌ڕى ناشنال ئینتێرست و ئاژانسى دۆیچه‌فیڵه‌ى ئه‌ڵمانى بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و زانا ئه‌مریكییه گێڕانه‌وه‌یه‌كى ورد بۆ رووداوه‌كانى جه‌نگ له عێراق ده‌كات و له ساڵى 2003 وه ده‌ستپێده‌كات، به بڕاوى ئه‌و جه‌نگى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه زیانێكى زۆرى به ئه‌مریكى و عێراقییه‌كان گه‌یاندووه، هۆكاره‌كه‌یشى ئه‌وه‌یه هه‌ڵه‌ى كوشنده له بیركردنه‌وه‌ى ستراتیژى ئه‌مریكا هه‌بووه.
ئه‌و باس له‌وه ده‌كات راسته پلانى راگه‌یاندنى شه‌ڕى عێراق له لایه‌ن شاره‌زایانى زۆر گه‌وره‌ى سه‌ربازى دانراوه، به‌ڵام كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌وه بووه، ستراتیژییه‌كه‌ى هه‌ڵه بووه.
ئه‌مریكا له شه‌ڕى عێراق
كاردانه‌وه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ى له‌به‌رچاو نه‌گرتبوو
جۆن مۆله‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كاتێك ئه‌مریكا شه‌ڕى راگه‌یاند، كاردانه‌وه‌ى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ى له به‌رچاو نه‌گرتبوو، كه‌چى دواى ئه‌وه جۆر ده‌بڵیو بۆش گوتى ئه‌مه هه‌ڵمه‌ته ته‌واوى لایه‌نه‌كانى (به‌ره‌ى شه‌ڕ) ده‌گرێته‌وه. بۆیه هه‌ر یه‌كه له ئێران و سووریا و كۆریاى باكوور و چه‌ندان هێزى تر‌ى له نموونه‌ى قاعیده و "گرووپه‌كه‌ى ئه‌بوموسعه‌بى زه‌رقاوى" كه‌وتنه خۆ چونكه ده‌یانزانى "نۆره‌یان دێ".
ئه‌م هه‌ڵه‌یه به بڕواى زاناكه كێشه‌یه‌كى زۆرى بۆ هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و دواتر له سووریایش دروست كردووه، چونكه ئه‌و هێزانه كه‌وتنه‌خۆ بۆئه‌وه‌ى شكست به پڕۆژه‌كانى ئه‌مریكا له ته‌واوى ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕایست بهێنن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment