تەرمی ژنە پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنی ئێران لە تاران دۆزرایەوە ئێران

نوچه‌نێت

میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند تەرمی ئازادە نامداری، یەکێک لە پێشکەشکارانی پێشووی دەنگ و ڕەنگی ئێران لە ڕۆژاوای تاران دۆزرایەوە، تا ئێستا هۆكارى كوشتنه‌كه‌ى روون نییه‌.

شه‌وى رابردوو 27ى ئادار ته‌رمى ئازاده‌ نامدارى دۆزراوه‌ته‌وه‌، ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران و ناوەندی ڕاگەیاندانی پۆلیس هەواڵی مردنی ئازادە نامدارییان پشتڕاست کردەوە.

خاتوو ئازادە نامداری لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٤ لە شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو و لە چەندین بەرنامەی جیاوازی تەلەڤزیونی دەوڵەتی ئێراندا وەک پێشکەشکار دەرکەوت.

هەندێ لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو خاتوونە پێشکەشکارە خۆی کوشتووە و بە پێی هەندێ لە سەرچاوەکانی تر ژەهرخوارد کراوە، بەڵام هێشتا وردەکارییەکان سەبارەت بە هۆکاری مردنی بڵاو نەکراونەتەوە.

پۆلیسی ئێران ڕایگەیاندووە لە لێکۆڵینەوەکانی خۆی بەردەوامە و ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکان دواتر ڕادەگەیەنرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین