سکای نیوز: بەرپرسانی ئێران ئاگاداری ژەهراوی کردنی قوتابییەکانن ئێران

نوچەنێت

 لە راپۆرتێکی تایبەتدا ئاژانسی "سکای نیوز"، لە میانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ شایەتحاڵان، گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی، کە پرۆسەی بەربڵاوی ژەهراویکردنی خوێندکارانی کچ، کە دەسەڵاتدارانی ئێران هەوڵی "شاردنەوەی" دەدەن، ناکرێت بەبێ ئاگاداری "لانی کەم بەشێک لە حکومەت" ئەنجامدرابێت.

عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران، لەم دواییانەدا ئەو هێرشانەی شەرمەزار کرد و خوازیاری "سزای توند" بۆ ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە بوو. بەڵام بەپێی راپۆرتی سکای نیوز، هەڵوێستی خامنەیی زۆر کەس قەناعەت پێناکات کە حکومەتی ئێران دەستی لەم هێرشانەدا نییە.

بەگوێرەی ئەم ئاژانسە، هەندێک بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە ئەم هێرشانە، کاری "توندڕەوانی ئایینییە"، وەک ئەوانەی لە ئەفغانستان روویانداوە. بەڵام وێنا ناکرێت، کە بە بێ ئاگاداری تەواوی کۆماری ئیسلامی شتێک لەم "قەبارە فراوانەدا" رووی دابێت.

سکای نیوز هەروەها باس لەوە دەکات، کە ئێران یەکێکە لە داخراوترین وڵاتانی جیهان لە رووی چاودێری و ئەمنییەوە، هەروەها دەزگا ئەمنییە جۆراوجۆرکانی لە نزیکەوە چاودێری کۆمەڵگای ئێران دەکەن، بۆیە زەحمەتە باوەڕ بەوە بکرێت کە هەڵمەتێکی سەرتاسەری بۆ ژەهراویکردنی قوتابخانەکان بەبێ ئەوەی لانیکەم بەشێک لە حکومەت روویداوە.

 ئەم ئاژانسە هەواڵییە گریمانە دەکات، کە ئەم هێرشانە رەنگە کاری هەندێک لە لایەنەکانی حکومەت بێت کە بەنیازن "تۆڵە" لە کچانی قوتابخانە بکەنەوە بەهۆی "رۆڵی بەرچاویان" لە ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت.

یان ئەوەی کە حکومەت بیەوێت بە تەواوی قوتابخانەکان دابخات، کە بوونەتە "گەرمەی ناڕەزایی"؛ یان لانیکەم ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو خوێندکاراندا زیاد بکات و "رۆحی ناڕەزایی" بشکێنن.

سکای نیوز، لە کۆتاییدا باس لەوە دەکات، کە کۆماری ئیسلامی بە پەنابردن بۆ توندوتیژیی ئەوپەڕی دژ بە خۆپیشاندەران متمانەی خۆی لە گەڵ خەڵکی ئێران لەدەستداوە و ئێستا تەنیا بە مشتێکی ئاسنین حوکم دەکات؛ بەو ئەنجامە دەگات، کە ئێرانییە ناڕازییەکان ئێستا دەبێ لەگەڵ "هەڵمەتێکی حکومەت بۆ ژەهراویکردنی منداڵەکانیان" ڕوبەڕوببنەوە.

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین