هاوڕێ عەلى نەژاد: کتێبى کولتوور

لاڤین عومەر: نوچەنێت

کتێبى (تێڕامانەکان) وەرگێڕدرایە سەر زمانى کوردى، دەربارەى گرنگى ئەم کتێبەکە، هاوڕێ عەلى دەڵێت، "ڕۆژانە دەتوانی سێ لاپەڕە بخوێنیتەوە، بۆ ئەو رۆژە کۆمەڵێک بیرۆکە دەخاتە مێشکەوە وا لە مرۆڤ دەکات هەمیشە لە بیرکردنەوەو شیکردنەوەی دەورو بەری رۆژانەیدا بێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (حەوتی مارس/2023) هاوڕێ عەلی نەژاد، دەربارەى (تێڕامانەکان)  بە نوچەنێتى، "ئەوە دووەمین کاری منە، لە پێشوودا من کاری رۆژنامەوانی و گوتار نووسین و وەرگێڕانم کردووە، بەڵام وەکو کتێبی ئەدەبی فەلسەفە ئەوە دووەمین کتێبی منە، لەدوای کتێبی مرۆڤ چییە، لە (2018)  بڵاو بۆوە، کتێبی تێڕامانەکان کۆکراوەی (12) نامیلکەن، کە مارکۆس ئۆریلیۆس بەیەکێک لە پێشەنگەکان و دامەزرێنەری فەلسەفەی ستۆی سیزم دادەنرێت، ستۆی سیزم رێبازێکی فەلسەفەی زۆر کۆنە کە کۆمەڵێک فەیلەسوفی رۆمای کۆن، باوەڕیان بەو رێبازە هەبووە، رێبازێکی نزیکە لە رێبازی تەسەوفی ناوچەکەی خۆمانەوە، ئەم کتێبە وەک دەستوورێک دادەنرێت بۆ ئەو رێبازە، چونکە جەخت لەسەر پایەکانی رێبازی ستۆی سیزم دەکاتەوە، بێگومان بێ ئەوەی ناوی رێبازەکە زۆر بهێنێ تەنیا وەکو ئامۆژگاری وەکو کۆمەڵێک خاڵبەندی هەموو لایەنەکانی ئەو رێبازە دەخاتە روو بۆ خوێنەر، راستە کتێبەکە هەستیارە دەست بۆ هەموو شتەکانی ژیان دەبات، بەڵام بەشێوەیەکی سادە نووسراوە."

سەبارەت بە گرنگی کتێبەکە نووسەر گوتی، "گرنگی کتێبەکە لەوەدایە رۆژانە دەتوانی سێ لاپەڕە بخوێنیتەوە، بۆ ئەو رۆژە کۆمەڵێک بیرۆکە دەخاتە مێشکەوە وا لە مرۆڤ دەکات هەمیشە لە بیرکردنەوەو شیکردنەوەی دەورو بەری رۆژانەیدا بێت. ئەم کتێبە وەک ریفرێنسێک بەکار هاتووە  بۆ ئەو کەسانەی ئاشتی خواز بوون بۆ ئەوکەسانەی هەمیشە لە هەڵبژاردنی ئاشتی و نەرم و نیان بوون، ئەوانەی توورەن و بیری شەڕانگێزییان هەبووە، یەکێکیش لەو کەسانەی کە کاریگەر بووە بەم کتێبە نیڵسۆن ماندێلای سیاسەتمەدار و چالاکوانی وڵاتی ئەفریقایە، کە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئاشتی(27) ساڵ لە زینداندا بووە لە یادەوەرییەکانیدا باس لەوە دەکات کە ئەم کتێبە کاریگەری زۆری هەبووە لەسەری."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین