سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: توندوتيژى دژى ژنان لە کوردستان مايه‌ى نيگه‌رانييه
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتى/ئادار/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەى ڕۆژى جیهانیى ئافرەتان ڕایگەیاند، "وه‌ك چۆن پێشتر له بوارى چاكسازيى ياسايى، سياسه‌تى كۆمه‌ڵايه‌تى، سه‌ربه‌خۆييى دارايى و په‌روه‌رده‌دا پشتگيريمان له ژنان كردووه، به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌ميشه پشتگيرى له خه‌باتيان ده‌كه‌ين بۆ مسۆگه‌ركردنى ته‌واوى مافه‌كانيان."
دەقى په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، له ڕۆژى جيهانيى ئافره‌تاندا:
ڕۆژى جيهانيى ئافره‌تان به گه‌رمى له ته‌واوى ژنانى كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنى زياتر، كۆڵنه‌دان و به‌رده‌وامييان بۆ ده‌خوازم.
ئافرەتان ساڵانێکی زۆرە خۆيان ڕێكخستووه و لە هەموو بوارەکاندا خەبات دەکەن بۆ دابینکردنی مافە ڕەواکانیان و بنبڕکردنی چەوساندنەوە و توندوتیژی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نایەکسانی. وه‌ك چۆن پێشتر له بوارى چاكسازيى ياسايى، سياسه‌تى كۆمه‌ڵايه‌تى، سه‌ربه‌خۆييى دارايى و په‌روه‌رده‌دا پشتگيريمان له ژنان كردووه، به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌ميشه پشتگيرى له خه‌باتيان ده‌كه‌ين بۆ مسۆگه‌ركردنى ته‌واوى مافه‌كانيان.
هيچ كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك به‌بێ ئازاديى ئافره‌ت، ئازاد نييه و پێشناكه‌وێت. كار ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان بوارى زياتر به به‌شداريى ژنان له ژيانى سياسى و به‌ڕێوه‌بردن و هه‌موو بواره‌كانى ديكه‌دا بدرێت، توندوتيژى دژى ژنان و پێشێلكردنى مافه‌كانيان كه مايه‌ى نيگه‌رانييه، كۆتايى بێت.
له‌م ڕوانگه‌يه‌وه هەرێمی کوردستان پێویستی بە کار و سیاسەت و ستراتیژیی نوێ، به به‌شداريى هه‌مووان هەیە. پەروەردە و فێرکردن و برەودان بە توێژینەوەی ئەکادیمی و کاری زانستی، هۆشيارى و گفتوگۆى هەمەلایەنە، باش‌ترين ڕيگه‌ن بۆ گەیشتن به‌م ئامانجە.
ستايش و ده‌ستخۆشى بۆ ئه‌و خانمانه‌ى متمانه‌يان به خۆ بووه، له كايه و بواره جياكانى ژياندا چوونه‌ته پێشه‌وه و خۆيان سه‌لماندووه، له ڕاپه‌راندنى ئه‌رك و كاره‌كانياندا سه‌ركه‌وتوون و بوونه‌ته پێشه‌نگ. هه‌روه‌ها ئافره‌تانى كوردستان، ده‌بێ هاوشانى ژنانى جيهان، ئاماده‌يى و به‌شداريى زياتريان هه‌بێت له پرسه‌كانى ئافره‌تان و پرسه‌كانى ديكه‌ى ژياندا.
له‌م ياده‌دا كار و خه‌باتى ئافره‌تانى كوردستان له ڕێكخراوه حكوومى و ناحكوومييه‌كان، له فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كاندا به به‌رزى هه‌ڵده‌سه‌نگێنين. به ڕێز و پێزانينه‌وه له ئه‌رك و ڕه‌نج و ماندووبوونى هه‌موو ئه‌و خانمه كۆڵنه‌دارنه ده‌ڕوانين كه له هه‌ر بوارێكى كه‌رتى گشتى و تايبه‌تدا كار ده‌كه‌ن و به‌شدارييه‌كى كارا له به‌ڕێوه‌بردن و بنياتانى كۆمه‌ڵگه و وڵات‌دا ده‌كه‌ن.
سڵاو له گيانى پاكى هه‌موو ئه‌و خانمانه‌ى له‌پێناو يه‌كسانى و به‌ديهێنانى مافه‌كانى ژناندا گيانيان به‌خشى و هه‌موو ئه‌وانه‌ى بوونه‌ته قوربانيى توندتيژى. گيانيان شاد و ياديان هه‌ميشه به خێر.
شكۆدار بێت يادى هه‌شتى مارس، ڕۆژى جيهانيى ئافره‌تان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
8/3/2023
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment