لە ئاشتی و ئاسایش بۆ ژنان عێراق پلەی 166مینی لە ریزبەندی جیهان هەیە
نوچهنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە هەشتی مارس 2023 بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان، ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز ریزبەندییەكی جیهانی بڵاوكردووەتەوە كە بارودۆخی ژنان لەسەر ئاستی جیهان دەردەخات. ریزبەندییەكە بۆ ساڵی 2021 كراوە، پەیمانگەی جۆرج تاون بۆ ئافرەتان و ئاشتی و ئاسایش، پەیمانگەی تویژینەوەی ئاشتی لە ئۆسلۆ ئەنجامیان داوە.
ریزبەندییەكە پشت بە سێ پێنوێنی دەبەستێ یەكەمیان هاوتاكردنی ژانانە لە رەهەندی ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسی، دووەمیان لە دادپەروەرییە لە یاسا فەرمی و نافەرمییەكان، سێیەمیان ئاسایشە.
لەسەر ئاستی جیهان نەرویج بە پلەی یەكەم دێت لە دابینكردنی مافەكانی ئافرەت لە ئاسایش و ئاشتی و دادپەروەری، ئەفغانستانیش بە خراپترین وڵات دێت. عێراق لەسەر ئاستە جیهانییەكە پلەی 166ی هەیە. لەسەر ئاستی عەرەبی پلەی بیستەمی هەیە كە تەنیا سووریا و یەمەن لە عێراق خراپترن، كەچی ئیمارات بە پلەی یەكەم و بەحرێن و قەتەر بە پلەی دووەم و سێیەم دێن.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment