دوای سەردانەكەی ئۆستن میلیشیاكان دەست بە هەڕەشە دەكەنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هەر یەكە لە میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق و حزبوڵای عێراق دەستیان بە هەڕەشەكردووەتەوە و تۆڕەیی خۆیان لە بەرانبەر سەردانەكەی لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا بۆ عێراق دەربڕیوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە هەشتی ئاداری 2023 جەواد تڵێباوی گوتەبێژی میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق لە راگەیێندراوێكدا هاتنی لە ناكاوی لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا بۆ عێراق بە شێوەیەك رانەگەێیندراو بە نیشانەی لاوازی و ترس دەزانێت و دەڵێ‌، "هیچ بیانوویەك بۆ هاتنی نییە". دووپاتیشی دەكاتەوە ئەوان ئەمریكا بە تاوانبار دەزانن.

ئەبوعەلی عەسكەری گوتەبێژی كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دەڵێ‌، "پابەند نابین بە هیچ لێكتێگەیشتنێك كە لەنێوان لایەنە سیاسیەكانی عێراق و هێزەكانی ئەمریكا ئەنجام دەدرێت، چاوەڕوانی مۆڵەتیش لە هیچ كەسێك ناكەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی ئەمریكا".

دوێنێ‌ لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا بە سەردانێكی رانەگەیێندراو گەیشتە عێراق و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دژایەتی ئەمریكا بۆ ئەو هێرشانە دووپاتكردەوە كە ئێران بۆ سەر خاكی عێراق ئەنجامیان دەدات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین